
یاریگا –
هەڵبژاردەیەکی ئەفریقا لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیەوە بە قورسی سزا درا ئەوەش دوای ئەنجامە وێرانەکانیان لە جامی نەتەوەکانی ئەو کیشوەرە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی گابۆنەوە وەریان گرتووە، حکومەتی گابۆن ستافی راهێنەر و هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی سڕکردووە تەنانەت هەریەکە لە بڕونۆ ئێکوێلی مانگای کاپتن و پیێری ئۆبامیانگی ئەستێرەی ناسراوی ئێستای مارسیلیای لە هەڵبژاردەکە دوورخرانەوە.
گابۆن لە کۆمەڵەی شەشەمی جامەکە لەپاڵ هەڵبژاردەکانی کۆت دیڤوار، کامیرۆن و مۆزەمبیق هات، بەڵام تاکە یەک خاڵیشی کۆنەکردووە بە -3 گۆڵ ماڵاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا حکومەتی گابۆن داوای لە یەکێتی تۆپی پێ وڵاتەکە کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەر بەرپرسیارێتیەک.
ئۆبامیانگی گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیە، لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە ئێستا گەیشتووەتە قۆناخی 16، تەنها یەک گۆڵی تۆمارکرد ئەویش بەرامبەر مۆزەمبیق بوو، بەهۆی پێکانێکەوە ریزەکانی گابۆنی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ مارسیلیا بەبێ ئەوەی یاریی سێیەم بەرامبەر کۆت دیڤوار ئەنجام بدات. هەرچی کاپتنەکەشیانە خاوەنی زۆرترین بەشدارییە (105) بۆ وڵاتەکەی، تەنها دوو یاریی کرد و بۆ یاریی سێیەم دوورخرایەوە.
Gabon’s national team has been suspended by the government until further notice after they were eliminated from the group stage of the Africa Cup of Nations.
Marseille striker Pierre-Emerick Aubameyang and Gabon’s captain Bruno Ecuele Manga have been banned from selection while… pic.twitter.com/6tkNU71YE6
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) January 1, 2026



