فەرمی؛ ئێنزۆ مارێسکا چێڵسی جێدەهێڵێت

یاریگا –
ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری ئیتاڵی وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی هێنا.
چێڵسی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ئێنزۆ مارێسکا چیدیکە راهێنەری یانەکە نییە و گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
یانەکەمان هێشتا کێبڕکێ لەسەر چوار نازناو دەکات بۆیە ئێنزۆ مارێسکا و چێڵسی هاوڕابوون کە گۆڕانکاری باشترین چانس بە تیپەکە دەبەخشێت بۆ ئەوەی وەرزەکە بگەڕێتەوە سەر رێڕەوی خۆی — یانەی چێڵسی
Club statement: Enzo Maresca.
— Chelsea FC (@ChelseaFC) January 1, 2026
چێڵسی لەدوایین 10 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی دۆڕاوە و چوار یاریی یەکسانبووە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی دوورخرانەوەی ئێنزۆ بووە.
جیا لەوە پەیوەندییەکانی مارێسکا لەگەڵ ئیدارەی چێڵسی بەتەواوی تێکچوو بوو، لە 13ـی دێسێمبەری ساڵی رابردوو دوای بردنەوەیان لە ئێڤەرتن 2-0 بە ئاشکرا ئەوەی درکاند.
لەوەتای پەیوەندیم بە چێڵسییەوە کردووە، 48 کاتژمێری رابردووی ناخۆشترین ساتی وەرزشیم بووە، چونکە خەڵکێکی زۆر پشتیوانیان نەکردین. هۆکاری ئەوەی ستایشی یاریزانەکانم دەکەم، ئەوەیە سەرباری کێشەیەکی زۆر، ئەوان کاری خۆیان بە باشی دەکەن و سەلماندوویانە کە دەیانەوێ یارمەتی یانەکە بدەن.
مانگی رابردوو، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک، دەیڤد ئۆرنشتاین ئاشکرایکردبوو، وەرزی داهاتوو پێپ گواردیۆلا مانچێستەر ستی جێدەهێڵێت و ئێنزۆ مارێسکا دەبێتە راهێنەری سیتیزنس.
بۆیە پێدەچێت مارێسکا دوای جێهێشتنی ستامفۆرد بریج لە پرێمەرلیگ دوورنەکەوێتەوە و لە دەرگای ئیتیحادوە بگەرێتەوە.



