Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

چێلسی داهاتووی مارێسكای یه‌كلاییكرده‌وه‌

پێش یارییەکەی سیتی، چێڵسی هەمووانی تووشی شۆک کرد

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ مارێسکا، راهێنەری یانەی چێڵسی، لە لێواری دەرکراندایە و یەکسانبوونەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس لە گەڕی رابردووی پریمەرلیگ، دوا بزمار بوو لە تابووتەکەی.

بڕیارەکە لە چەند کاتژمێرێکدا دەدرێت

تۆڕی سكای سپۆرتس بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی چێڵسی بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنوسی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەدات و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی رابگەیەنرێت.

تۆڕەکە پێشبینی دەکات کە مارێسکا لە یاری داهاتووی یانەکە بەرامبەر مانچێستەر سیتی رۆژی یەکشەممە، 4ـی کانوونی دووەم لەسەر کورسی یەدەگ نەبێت و پێش ئەو یارییە ماڵئاوایی بکات.

هۆکارەکان؛ ئەنجام یان شەڕە قسە؟

جگە لەوەی ئەنجامەکانی چێڵسی زۆر خراپ بوونە تەنیا یه‌ك بردنەوە لە حه‌فت یاری کۆتایی خولەکە هه‌بووه‌، بەڵام هۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەکە تێکچوونی پەیوەندییەکانە.

سکای سپۆرتس جەختی کردووەتەوە کە پەیوەندی نێوان مارێسکا و بەرپرسانی یانەکە بە تەواوی داڕماوە، بەتایبەت دوای لێدوانەکانی راهێنەرەکە کە تێیدا كارگێری یانەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتگیری تیپەکە ناکەن.

مارێسکاش بێزارە

لە لایەکی دیکەوە، راهێنەرەکە خۆیشی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە مانەوەی لە ستامفۆرد بریج لە سایەی ئەم دۆخەی ئێستادا مەحاڵە و بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.

دۆخی یانەکە

دوای کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی وەرز، چێڵسی بە 30 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت و 15 خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.

جێگای باسە گرێبەستی مارێسکا تاوه‌كو 2029 بوو، له‌ 2025  سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی یۆرۆپا لیگ و مۆندیالی یانەکان، بەڵام وادیارە ئەمانە فریای نەکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button