Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چارەنووسی کاماڤینگا یەکلاییدەبێتەوە و لیڤاندۆڤسکی بڕیارە گرنگەکە دەدات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ناتان ئاکێ، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی وێستهام یونایتدی رەتکردەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی بەهێز بکات – تۆک سپۆرت

مانچێستەر یونایتد، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان ململانێی گواستنەوەی یان دیۆماندێ، یاریزانی باڵی لایپزیگ دەکەن و بەهای یاریزانە 19 ساڵانییەکە 52-61 ملیۆن پاوەندە – سکای سپۆرتس

پێشبینی دەکرێت برێنان جۆنسن لە 24 کاتژمێری داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس بکات – تێلێگراف

ئێنزۆ مارێسکا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ئیدارەی چێڵسی ئەگەری هەیە ئەمڕۆ واز لە پۆستەکەی بهێنێت – گاردیان

بۆرنمس هەوڵی گواستنەوەی ئیتان نوانێری، یاریزانی لاوی ئارسیناڵ دەدات – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا، هێرشبەری کریستاڵ پاڵاس دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

شەش مانگی دیکە گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و ئێستا بەفەرمی دەتوانێت لەگەڵ یانەیەکی نوێ رێکبکەوێت.

ئێدواردۆ کاماڤینگا گرنگی بە ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول نادات و دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە – تۆک سپۆرت

وێستهام دەیەوێت ئادام تراورێ، یاریزانی باڵی فولهام بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نێیمار دا سیلڤا گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس تاوەکو دێسێمبەری 2026 نوێکردەوە – فەرمی

Back to top button