Loading...
عێراقکوردستان

حەسەن عاشور، یاریزانە نوێیەکەی نەورۆز دەربارەی یارییەکەی مینا قسەی خۆی کرد

نەورۆز لە بەسڕە رووبەڕووی مینا دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بە ئامانجی دووەم سەرکەوتن لەم وەرزەدا، لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق نەورۆز لە بەسڕە رووبەڕووی مینا دەبێتەوە.

پێنج شەممە ( 1ـی کانوونی دووەمی 2025 ) لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە بەسڕە کاتژمێر 4ـی ئێوارە رووبەڕووی مینا دەبێتەوە، نەورۆز بە ئامانجی دووەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی دەکات، تەواوی یاریزانەکان ئامادەن بۆ یارییەکە تەنها راستگۆ فەریق بە هۆی پێکان بەشداری ناکات.

حەسەن عاشوور، یاریزانە نوێیەکەی نەورۆز دەربارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە گووتی:

ئامادەکاری باشمان کردووە بۆ یارییەکە، پشتیوان بەخوا ئەم یارییە دەبێتە یاریی گەڕانەوەمان بۆ سەرکەوتن و هیوام هەیە کە ئەمە رووبدات، دەستەی راهێنەران پلانی باشیان داناوە بۆ ئەم یارییە، هەوڵدەدەین ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین.

وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز باسی یانەی مینا دەکات و بە یانەیەکی بەهێز ناوی دەبات، لە هەمان کاتدا دەڵێت بەخت لەگەڵ ئێمە نیە، راهێنەری سوور پۆشەکانی سلێمانی زیاتر گووتی:

یارییەکە ئاسان نابێت، تایبەت یانەی مینا یانەیەکی جەماوەریە، دەستپێکمان باش نەبووە و زۆربەی کاتیش بەخت لەگەڵ ئێمە نەبووە، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و کارێکی سروشتیە، هیوادارم ناو و شکۆی نەورۆز هەر بە گەورەیی بمێنێتەوە.

لە کۆی هەشت یاریی نەورۆز یەک سەرکەوتن و حەفت شکستی هەیە، بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 19ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، گەڕی داهاتووش میوانداری نەفت دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button