Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

بەپەله؛ بڕیارێکی گەورە لەسەر چارەنووسی نێیمار درا

Yariga App

یاریگا –

موژدەیەکی نوێ بە هاندەر و هەوادارانی نێیمار دا سیلڤا دەدرێت و ئەستێرە بەڕازیلیەکە درێژە بە کاروانەکەی دەدات.

تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرای کرد کە نێیمار رازی بووە بۆ ماوەی ساڵێکیتر گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ سانتۆس واژۆ بکات.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە رێککەوتنەکە تەواوکراوە و نێیمار تا زستانی 2026 لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبوونی ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان لەگەڵ سانتۆس دوای ئەوە دێت کە ئەو یاریزانە سەرباری پێکانەکانی، نەیهێشت یانەکەی منداڵیی دابەزێتە خولی پلە دووی وڵاتەکەی. لە کۆتا هەفتەکانی خولی بەڕازیلیدا بە لێوەشاوەیی خۆی تواناکانی لووتکەی یاریکردنی پیشاندایەوە و سانتۆسی له دابەزین رزگارکرد.

هاوکات ئامانجی گەورەشی ئەوەیە کارلۆ ئانچێلۆتی بانگهێشتی ریزەکانی سامبای بکاتەوە بۆ مۆندیالی ئەم ساڵی 2026 کە هاوین لە وڵاتەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

نێیمار بەڵێنەکەی بۆ هاندەرانی سانتۆس جێبەجێکرد و لە نایاب مانەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button