Loading...
عێراقکوردستان

پەیامێک لە راهێنەری هەولێرەوە بۆ هاندەرانی قەڵاومنارە

هەولێر بەردەوامی بە پێشەنگایەتی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقدا

Yariga App

یاریگا –

هەولێڕ بەردەوامی بە پێشەنگایەتی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقدا و راهێنەری تیپەکەش پەیامێک ئاڕاستەی هاندەرانی قەڵا و منارە دەکات.

لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر لە یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەران 1 _ 0 لە نەفتی میسانی بردەوە، بەم سەرکەوتنەش هەولێر بەردەوامیدا بە پێشەنگایەتی خول و ساڵی 2025ـی لە ریزبەندی یەکەم جێهێشت.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، دەربارەی سەرکەوتنی تیپەکە و ئاستی یاریزانەکانی، باسم قاسم رایگەیاند:

ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد دەکرا گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین بەڵام یاریزانەکانم پەلەیان دەکرد، نایشارمەوە بە هۆی نالەباری کەش و هەوای ئەم چەند رۆژە ئامادەکارییمان بۆ ئەم یارییە وەک پێویست نەبوو، گەر بەردەوام بین لە رکابەری پێویستە یاریزانی نوێ و ئاستبەرز بگوازینەوە لە گواستنەوەی زستانە.

یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەچوو، باسم قاسم، دوای یارییەکە سەبارەت بە ئامادە نەبوونی هاندەران قسەی خۆی کرد و پەیامێکیشی بۆ هاندەرانی قەڵا و منارە نارد:

ئامادە نەبوونی هاندەرانمان لەم یارییە لە چێژی سەرکەوتنەکەی کەمکردەوە، ئەوان پاڵپشتیکاری راستەقینەی ئێمەن، لێرە پێیان دەڵێم بۆ لەمەودوا بە هەستیاری مامەڵە بکەن نامانەوێ چیتر سزا بدرێن و ئێمەش بێ هاندەر یاریی بکەین.

هەولێر بە 23 و بە ریزبەندی یەکەم ساڵی 2025 جێدەهێڵێت، گەڕی داهاتووش لە یارییەکی بەهێزدا و لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی قوەجەوییە دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button