Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئاڕنۆڵد لەبەردەم یوتێرنێکی گەورەدا؛ لە چەند یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ دەرگای بۆ دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

چەندین یانەی گەورەی پرێمەرلیگ چاودێری دۆخی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد دەکەن و یاریزانەکە دەخەنە بەردەم دووڕیانی بیرکردنەوە لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی.

ئاڕنۆڵد لە کۆتایی مانگی ئایار/مایۆی 2025 دوای بەسەربردنی کاروانێکی پڕ لە سەروەریی لەگەڵ لیڤەرپوول، بڕیاریدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات. گواستنەوەکەشی بۆ یانە شاهانەکە بەخۆڕایی بوو، چونکە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز بەسەرچوو. ئەگەرچی کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە زۆر هەوڵیاندا ئۆفەری نوێی پێشکەش بکەن بەڵام ئالێکساندەر سووربوو لەسەر پۆشینی درێسێ مەدرید و ئەوەشی هاتەدی.

یاریزانە ئینگلیزیەکە سەرەتایەکی باشی لەگەڵ تیمەکە چابی ئاڵۆنسۆدە نەگوزەراند. لەلایەک بەهۆی پێکان و لەلایەکی دیکە خۆنەگونجاندنی لە کەشوهەوای تۆپی پێی ئیسپانیا. ئەمەش دەرفەتی بە یانەکانی پرێمەرلیگ داوە بیر لە گواستنەوەی بکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی، مانچێستەر یونایتد خوازیارە لەپێناو ئاڕنۆڵدا بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە ریال بدات. بەڵام لەم هەوڵەشیاندا بەتەنیا نابن. بەڵکوو وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، یانەکانی مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵیش چاودێری دۆخی ئێستای بەرگریکارەکەی لای راست دەکەن.

ئەگەرچی خولی ئیسپانی نزیکدەبێتەوە لە نیوەی یەکەمی خۆی کە ئێستا 18 هەفتە تێپەڕیوە، کەچی ئارنۆڵد توانیویەتی لە تەنها 8 یارییدا بەشداریی بکات. لە هەمووشیاندا خاوەنی ئەسێستێکە. لە چامپیۆنزلیگیش سێ یاریی ئەنجام داوە و تۆمارەکەی هێشتا سپیە.

هەوڵی دواتری یانە ئینگلزیەکان دەریدەخات کە دەتوانن پێش ئەوەی ترێنت گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال کە لە 2031 بەسەردەچێت، بڕفێنن یاخود ناوبراو بەسەر ئاستەنگیەکاندا زاڵدەبێت و تواناکانی خۆی لەگەڵ مێرینگیش پیشان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button