
یاریگا –
یانەی دهۆک یەکێک لە گرنگترین گرێبەستەکانی گواستنەوەی زستانەی یەکلایی کردەوە و گۆڵکارە تونسییەکەی خولی بەحرەینی رازی کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
وردەکاریی گرێبەستەکە
سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، کارگێڕی یانەی دهۆک بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یوسف بن سۆدە واژۆ کردووە و هەموو رێککارە یاساییەکان تەواو بوون بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ببێتە چەکی نوێی یانەکە لە قۆناخی داهاتوو و مافی دهستبهرداربوونی له یانهكهشی وهرگرتووتهوه و تهنیا ماوه درێسی یانهكه بپۆشێت.
کەی پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات؟
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، بن سۆدە هێشتا یەک ئەرکی لەگەڵ یانەی ریفاعی بەحرێنی ماوە.
بڕیارە لە 3ـی مانگی داهاتوو واته دوای سێ رۆژی دیكه، بن سۆدە کۆتا یاریی خۆی بە درێسی یانەی ریفاع بهرامبهر مالیكیه له خولی بهحرێنی دهكات و دەستبەجێ دوای ئەو یارییە، یاریزانەکە ماڵئاوایی لە بەحرێن دەکات و گەشت دەکات بۆ دهۆک.
ناساندن بە میدیاکان
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە دوای گەیشتنی به دهۆک، لە مەراسیمێکدا بە فەرمی وەک یاریزانی نوێی یانەی دهۆک بە میدیاکان و هاندەران دەناسێنرێت و بەشداری مەشقەکان دەکات بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتووی خولی ئەستێرەکاندا بەشداری بکات.
یوسف بن سۆدەی 28ساڵ، پێشتر ئەزموونی سەرکەوتووی لە خولی ئهستێرهكانی عێراق لهگهڵ یانهی ههولێر هەبووە و لەم وەرزەشدا لەگەڵ ریفاعی بەحرێنی ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە

