
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یەکەمی ریال مەدرید بەهۆی پێکان سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەهۆی پێکان لە ئەژنۆی بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەڕەنسییەکە، ئێمباپێ هەفتەیەک بەدەست ئازاری ئەژنۆ ناڵاندوویەتی و تەنانەت بە پێکانەوە یاریی کردووە.
سوپەر کیلیان بەردەوام هەستی بە ئازار کردووە، دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە دەرکەوتووە لە ئەژنۆی پێکانی هەیە و سێ هەفتە دادەبڕێت.
پێکانەکەی سوپەر کیلیان گورزێکی گەورەیە بۆ ریال مەدرید چونکە لە جامی سوپەری ئیسپانیا بێبەش دەبێت.
Kylian Mbappé touché à un genou et forfait trois semaines.
L'attaquant français du Real Madrid Kylian Mbappé a passé une IRM ce mercredi. Il est indisponible pour trois semaines au moins ➡️ https://t.co/xFIhoATmmy pic.twitter.com/2po2uyh8Gl
— L'Équipe (@lequipe) December 31, 2025