Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لوکا مۆدریچ؛ جارێکیان مۆرینیۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی گریاند

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ، ئەفسانەی کڕواتی ئاشکرای دەکات، جۆزێ مۆرینیۆ هێندە بەتوونی مامەڵەی لەگەڵ یاریزانەکانی کردووە، جارێکیان کریستیانۆ رۆناڵدۆی گریاندووە.

لوکا مۆدریچ لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ رۆژنامەی کۆریێری دێلا سێرا، کۆمەڵێک نهێنی کاروانی پیشەگەری ئاشکرا دەکات.

جۆزێ مۆرینیۆ؟

مۆرینیۆ ئەو کەسەبوو منی لە مەدرید دەویست، ئەگەر ئەو نەبوایە هەرگیز نەدەبوومە یاریزانی ریال مەدرید، بەداخەوەم کە تەنیا وەرزێک راهێنەرم بوو.

هەڵسوکەوتی لەگەڵ یاریزانان؟

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەرێکی زۆر سەخت بوو، جارێکیان کریستیانۆ رۆناڵدۆی لەژووری خۆگۆڕین گریاند، کریستیانۆ ئەو یاریزانە بوو لە یاریگادا هەموو شتێکی دەکرد، بەڵام چونکە تەنیا لە یارییەک دوای بەرگریکارێک نەکەوت گریاندی.

مۆرینیۆ قسە رەق و قسە لەڕووە، بەڵام کەسێکی دادپەروەرە، جیاوازی لە نێوان سێرجیۆ رامۆس و یاریزانێکی تازە هاتوودا نەدەکرد.

کارلۆ ئانچێلۆتی؟

ئانچێلۆتی ژمارە یەکە، هیچ وشەیەک نییە بتوانم وەسفی ئەوی پێبکەم، نەک تەنیا لە کاری راهێنەرایەتی بەڵکو هەڵسوکەوتە مرۆییەکانیشی ناوازە بوو، زۆر جار بەیەکەوە باسی میلانمان دەکرد، ئەم شوێنە بۆ ئەویش تایبەتە.

بیرمە یەکەجار کە چاوم پێیکەوت لە شارەکە بەتەنیا بووم، پەیوەندیکرد گووتی وەرە بەیەکەوە نان دەخۆین، چەند کاتژمێرێک گفتوگۆمان کرد باسی هەموو شتێکمان دەکرد، ژیان، خێزان و تۆپی پێ.

بەشێوەیەکی گشتی راهێنەرەکان وا لە یاریزانەکان ناکەن متمانەیان بەخۆیان هەبێت، بەڵام کارلۆ ئەوەی دەکرد.

مێسی یان کریستیانۆ؟

حەزم لەو پرسیارە نییە، هەردووکیان مێژوویەکی گەورەیان نووسیوەتەوە، لە کریستیانۆ نزیکترم چونکە بەیەکەوە یاریمان کردووە، ئەو تەنیا یاریزانێکی گەورە نییە بەڵکو کەسێکی سەرسوڕهێنەرەیشە، خەڵکی ئەوە نازانن بەڵام کریستیانۆ دڵێکی گەورەی هەیە، هەمیشە ئامادەیە یارمەتی هەمووان بدات، کەسێکی زۆر سادە و ساکارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button