Loading...
ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

ئەفسانەیەک بەهۆی نەخۆشی دڵ رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

قه‌سته‌ره‌ی بۆ كراوه‌

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ کارلۆس، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل و باڵیۆزی ئێستای یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی کێشەیەکی کتێپڕ لە دڵیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەڕازیل خەوێندرا و قه‌سته‌ره‌ی دڵی بۆ كرا.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، کارلۆسی تەمەن 52 ساڵ، کە لە پشووی سەری ساڵدا لە وڵاتەکەی خۆی  بوو، سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو بەهۆی بوونی ئازار و گومان لە بوونی مەیینی خوێنـێکی بچووک لە قاچیدا، بەڵام پزیشکەکان بڕیاریاندا پشکنینی (MRI) بۆ تەواوی جەستەی بکەن. ئەنجامەکان شۆککەر بوون؛ دەرکەوت کە ڕێژەیەکی بەرزی دڵی لەکار کەوتووە و کار ناکات.

نەشتەرگەرییەکە ئاڵۆز بوو

دەستبەجێ پزیشکەکان بڕیاریاندا کارلۆس لە نەخۆشخانە بهێڵنەوە بۆ ئەوەی به‌خێرایی قەستەرەی بۆ بكه‌ن.

بەپێی زانیارییەکانی ئاس، بڕیار بوو كاری قه‌سته‌ره‌كه‌ تەنیا 40 خولەک بخایەنێت، بەڵام بەهۆی کێشەیەک لە کاتی پرۆسەکەدا، درێژەی کێشا بۆ نزیکەی سێ  کاتژمێر، کە ئەمەش نیگەرانیی لای خێزانەکەی دروستکردبوو.

دۆخی ئێستای چۆنە؟

ئاس باسی له‌وه‌شكردووه‌، بەرگریکارە مێژووییەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید  ئێستا لە مەترسی رزگاری بووە، بەڵام دۆخەکەی زۆر بە وردی چاودێری دەکرێت و بۆ ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو لەژێر چاودێریی پزیشکیدا دەمێنێتەوە تاوه‌كو دڵنیا دەبنەوە لەوەی دڵی بەباشی کار دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button