
یاریگا –
ئەفسەرێکی پۆلیسی فەرەنسی بەهۆی وەرگرتنی پارە لە کیلیان ئێمباپێ و رانەگەیاندنی بە سەرۆکەکانی، سزا درا.
ئاژانسی فرانس پرێس، رۆژی سێشەممە بە پشتبەستن بە سەرچاوە نزیکەکان لە دۆسیەکە بڵاویکردەوە، ئەفسەرێکی پۆلیس کە بەرپرسیار بوو لە ئاسایشی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا، پاش وەرگرتنی پاڵپشتی دارایی لە ئێمباپێ، ناچارکراوە نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات و خانەنشینی پێشوەختە کرا.
لە مانگی حوزەیرانی 2023 ئەو ئەفسەرە کە وەک ئاسایشی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا کاری دەکرد، بڕی 60 هەزار و 300 یۆرۆی لە کاپتنی ئێستای هەڵبژاردەی فەرەنسا وەرگرت، کە لە پاداشتی ئێمباپێ بۆ مۆندیالی 2022 دابینکرابوو. ئەم گواستنەوەیە داراییە لە مانگی تەمموزی 2024 لەلایەن بانکدارێکەوە بۆ یەکەی هەواڵگری دارایی وەزارەتی ئابووری فەرەنسا راپۆرت کرا و لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری دەستیپێکرد.
🚨 𝗔𝗣𝗥𝗘̀𝗦 𝗔𝗩𝗢𝗜𝗥 𝗥𝗘𝗖̧𝗨 𝗨𝗡 𝗗𝗢𝗡 𝗗𝗘 𝗞𝗬𝗟𝗜𝗔𝗡 𝗠𝗕𝗔𝗣𝗣𝗘́ 🇫🇷, 𝗨𝗡 𝗣𝗢𝗟𝗜𝗖𝗜𝗘𝗥 𝗔 𝗘́𝗧𝗘́ 𝗦𝗔𝗡𝗖𝗧𝗜𝗢𝗡𝗡𝗘́ ! 👮♂️🥶
Chargé de la sécurité des Bleus, ce policier avait reçu 60 300 € de la part de Kylian Mbappé 🇫🇷 en juin 2023, somme qu’il n’a pas… pic.twitter.com/LS8JROxFMM
— Actu Foot (@ActuFoot_) December 30, 2025
ژان باپتیست سۆفغۆن، پارێزەری فەرماندەی پۆلیس، هاوینی رابردوو بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندبوو کە ئەو هاوکارییە داراییەی بۆ مۆندیالی 2022 وەرگیراوە یاسایی بووە، بە چەک کراوە و پێویستی بە راگەیاندنی فەرمی نەبووە.
ئەو ئەفسەرە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا بانگهێشتی ئەنجوومەنی رێکاری کراوە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکان لەو کاتەدا هیچ بڕیارێکی لەسەر دەرنەچوو. بەڵام دوای چەند هەفتەیەک و لە 20ی کانوونی دووەمدا، رێکخراوەکە بڕیاریدا سزای خانەنشینی پێشوەختەی بەسەردا بسەپێنرێت، بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی سەرووی خۆی لەو هاوکارییە داراییەی کە وەریگرتووە ئاگادارنەکردووەتەوە.
ئەو ئەفسەرە پۆلیسە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بەهۆی سپیکردنەوەی پارە کە لە خۆدزینەوە لە باجەوە سەرچاوەی گرتووە. هەروەها چوار پۆلیسی دیکەش هەریەکەیان لە هەمان چوارچێوەدا 30 هەزار یۆرۆیان وەرگرتووە، بەمەش کۆی گشتی ئەو یارمەتییانەی کە ئێمباپێ داویەتی، گەیشتووەتە 180 هەزار و 300 یۆرۆ، کە ئەوانیش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.



