Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و دوو یانەی دیکە ململانێی گواستنەوەی کانسێلۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

جواو کانسێلۆ لەم زستانە سعوودیە جێدەهێڵێت و سێ یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری یانەی هیلال لەم مێرکاتۆیە سعوودیە جێدەهێڵێت و بڕیاری کۆتایی داوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئینتەر میلان راستەوخۆ پەیوەندی بە یانە سعوودیەکە کردووە و پرسیاری کردووە کە ئایە دەتوانن بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکەن یاخود نا.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، لە 48 کاتژمێری رابردوو بارسێلۆنا و یوڤێنتوس پەیوەندییان بە هیلال کردووە و پرسیاری دۆخی یاریزانەکەیان کردووە.

کانسێلۆ هاوینی 2024 بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە هیلال کرد و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 45 یاریی بۆ یانە سعوودیەکە کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button