دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مارک گێی لە نێوان لیڤەرپوول و ریال مەدرید یەکێکیان هەڵدەبژێرێت و یوڤێ دوو ئەستێرەی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئەگەری هەیە ئۆسکار بۆب، یاریزانی باڵی هێرشبەری مانچێستەر سیتی بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند بکات، کریستاڵ پاڵاس، بۆرنمس و نیوکاسڵیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن – مەیڵ
لیڤەرپوول دەیەوێت هاوینی داهاتوو مارک گێری، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس بگوازێتەوە بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات – رۆژنامەی ئاس
یوڤێنتوس گرنگی بە گواستنەوەی ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی تەمەن 31 ساڵی وێستهام یونایتد، گویدۆ رۆدریگێز دەدات – سکای ئیتاڵیا
رەنگە تۆتنهام لە مێرکاتۆی زستانە جوڵە بۆ گواستنەوەی مانگ ئاکڵیوش، ناوەڕاستکاری مۆناکۆ بکات – مەیڵ
رۆما دەیەوێت بەرگریکارێک بگوازێتەوە و چاوی لەسەر رادو دراگوسین، بەرگریکاری تۆتنهام و ئالێکس دیساسی، بەگریکاری چێڵسییە – سکای ئیتاڵیا
یوڤێنتوس هیوایەکی کەی هەیە لەم زستانە گرێبەست لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ یونایتد واژۆ بکات، بەڵام لە هاوین هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
مانچێستەر سیتی دڵنیایە دەتوانێت لە گواستنەوەی ئیڵیەت ئەندرسن، ناوەڕاستکاری نۆتینگهام، شکست بە مانچێستەر یونایتد بهێنێت – تۆک سپۆرت
فەنەرباچێ ئۆفەرێکی زارەکی بۆ گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکوکو، هێرشبەری ئەیسی میلان پێشکەشکردووە – کالچیۆ مێرکاتۆ
ریال مەدرید دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی نیکۆ شلۆتێربێک، بۆڕووسیا دۆرتموند 60 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی یاریزانەکە دیاریکردووە – رۆژنامەی سپۆرت
یوڤێنتوس بیر لە گواستنەوەی فێدێرێکۆ کێزا، هێرشبەری لیڤەرپوول دەکاتەوە – لاگازێتا
ئارسیناڵ دەیەوێت بەر لە کۆتایی مێرکاتۆی زستانە، دەیڤد بارتێساگی، بەرگریکاری ئەیسی میلان بگوازێتەوە – کاوت ئۆفساید



