یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەکانی زستانە ئاشکرادەکرێت

یاریگا –
بارسێلۆنا نایەوێ لە میرکاتۆی زستانەدا دەستەوەستان بێت و نیازی وایە بە چەند گواستنەوەیەک ریزەکانی تۆکمەتر بکات.
یانە کاتالوونیەکە لە گرفتەکانی هێڵی بەرگریی خۆیان تێدەگەن، بۆیە لە بازارەکەدا یەکێک لە بژاردەکانیان بەرگریکارێکی مانچێستەر سیتیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بارسا چاودێری ناتان ئاکێ دەکات و کردوویەتیە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانیان بۆ بازاڕەکە کە مانگی یەنایەری ساڵی داهاتووە.
ئاکێ ئێستا یەکێک نییە لە رەگەزە سەرەکییەکان کە پێپ گواردیۆلا پشتی پێببەستێت. بۆیە کارگێڕی سیتی دوودل نابن لە فرۆشتنی یاریزانە هۆڵەندییەکەیان.
سەرچاوەکە بڕی ئەو پارەیەی ئاشکراکردووە کە یانە ئینگلیزیەکە خستوویەتیە سەر ئاکێ و باس لەوە دەکات خۆی دەدات لە 25 ملیۆن پاوەند. ئەو نرخەش تەنها 16 ملیۆن کەمترە لەوەی کە پێنج ساڵ پێش ئێستا سیتی یاریزانەکەی لە بۆرنمۆس پێگواستەوە.
ئاکێ کە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، چاوی لەوەیە دەرفەتی بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 لەدەستنەدات. هەربۆیە وەک سەرچاوەکە زانیویەتی، دەیەوێ پێش ئەو وادەیە تواناکانی خۆی لە یانەیەکی دیکە پیشان بداتەوە بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی رۆناڵد کومانی رهێنەری هۆڵەندا.
🇪🇸 Nathan Aké es una de las opciones principales para la defensa del Barcelona en enero.
🇳🇱 El central zurdo no vio muchos minutos en la Premier y quiere llegar con rodaje al Mundial 2026 con Países Bajos.
💰 Manchester City está dispuesto a venderlo por 25M
ℹ️ @sport pic.twitter.com/8d8ne9QWHb
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) December 30, 2025



