Loading...
عێراقکوردستان

هەولێر بەبێ هاندەر و دوو یاریزانی میوانداری نەفتی میسان دەکات

باسم قاسم: پێویستە جارێکی تر بگەڕێینەوە سەرکەوتنەکان

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە یاریگای خۆی و بەبێ دوو یاریزانی رووبەڕووی نەفتی میسان دەبێتەوە، راهێنەری تیپەکەش باس لە گرینگی سەرکەوتنیان دەکات لەم یارییەدا.

چوارشەممە ( 31ـی دیسێمبەری 2025 ) لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کاتژمێر 4ـی ئێوارە هەولێر میوانداری نەفتی میسان دەکات، بە هۆی رووداوەکانی یاریی هەولێر و شوڕتە، یارییەکەی بەرامبەر نەفتی میسان بە بڕیاری لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە رایگەیاند:

یارییەکەمان گرینگە، پێویستە بگەڕێینەوە سەرکەوتنەکان، چونکە لە یاریی رابردوو ئاستی باشمان پێشکەش نەکرد، داوام لە یاریزانەکان کردووە ئاستی باش و ئەنجامی باش لەم یارییە بەدەست بهێنن، بەم هۆیەوە دەتوانین پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکەین.؟

راهێنەرەکەی هەولێر لەسەر گواستنەوەی یاریزان بۆ ریزی تیپەکە لە گواستنەوەی زستانە گووتی:

لە گواستنەوەی زستانە پێویستمان بە چەند یاریزانێک هەیە، یاریزانی ناوخۆ و یاریزانی پیشەگەریش دەگوازینەوە بۆ ئەوەی هێلەکانمان بەهێزتر بکەین، چونکە قۆناخی داهاتوو جیاواز دەبێت و یانەکان یاریزن دەگوازنەوە بۆ بەهێزبوونی پێکهاتەیان.

بۆ ئەم یارییە هەولێر لە توانای دوو یاریزانی بێبەش دەبێت، عەلا رەعدی بەرگریکار بە هۆی وەرگرتنی سوور لە یاریی رابردوو بەرامبەر دیالا، زولفەقار یونس، بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن.

کوڕانی قەڵا و منارە بە 20 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دێن، گەڕی داهاتووش بە ئامادەبوونی هاندەران میوانداری قوەجەوییە دەکات، نەفتی میسانیش پێنج خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 18ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button