Loading...
گرنگترینیاریگا

چۆن لویس ڤان گال لووتکەی ئاستی ریکێلمی هەرەس پێهێنا؟ ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

خوان رۆمان ریکێلمی، یەکێک لە ناوە دیارەکانی ئەرجەنتین لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیست و یەک، باس لەو بێهواییە زۆرە دەکات کە لەسەردەمی یاریکردنی بارسێلۆنا لەژێر دەستی لویس ڤان گالی راهێنەری ئەوکاتی یانە کاتالوونیەکە تووشی بووە.

ریكێلمی وەک سیمبۆڵێکی دیاری بۆکا جونیۆرز کە توانی شەش نازناوی جۆراوجۆر، لەنێویاندا جامی لیبەرتادۆرێس و هەروەها جامی کیشوەرەکان لەسەر ئاستی یانەکان لەسەر حیسابی ریال مەدرید بباتەوە، ساڵی 2022 بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ بارسا. هەر ئەوکات ڤان گال گواستنەوەکەی ناونا “گرێبەستی سیاسی” ئەوەش چونکە کاتێک بۆکا لە ریال مەدریدی بردەوە، هاندەرانی بلاوگرانا لە دەنگدانێکدا بە رێژەیەکی زۆر دەنگیان دا بە گواستنەوەی رێکێلمی بۆ یانەکەیان و ئەوەش هاتەدی. بەڵام راهێنەرە هۆڵەندیەکە مەگەر بە دەگمەن، هیچ بەشدارییەکی پێنەدەکرد. تەنانەت لەبری ئەوەی وەک یاریساز رۆڵی پێبدات کە پسپۆرێتی یاریزانەکە بوو، کەچی لە باڵەکانی یاریی پێدەکرد سەرباری ئەوەی رۆمان یاریزانێکی ئێجگار خاوخلیچ بوو لە شێوازی یاریکردندا. بۆیە لە زاری خۆیەوە بەشێک لە چیرۆکەکان دەگێڕێتەوە، لەگەڵ ئەو قسە راشکاوانەی ڤان گال بێباکەن بە یاریزانەکەی وتووە هەر لە سەرەتای گەیشتنی بە بارسا

هەر یەکەم رۆژ کە گەیشتمە ژووی جلگۆڕینی بارسێلۆنا، مێزێک دانرابوو هەمووی ڤیدیۆبوو سەر مێزەکە. ڤان گال پێی وتم ئەوە هەمووی ڤیدیۆی تۆیە. تۆ باشترین یاریزانی لە جیهاندا ئەو کاتانەی تۆپت لایە، بەڵام کاتێ تۆپت لا نیە وەک وایە بە یاریزانێک کەمتر یاریی بکەین.

ریکێلمی لەوەش زیات دەگڕێتەوە سەبارەت بە قسەلەڕوویی ڤان گال و وتی

سەرۆکی بارسێلۆنا تەنها بۆیە تۆی هێناوە بۆ ئێرە تەنها لەبەرئەوەی دەنگدان و راپرسیەکیان ئەنجامداوە کاتێ لە بۆکا جونیۆرز لە ریال مەدریدتان بردەوە ئیتر خەڵکی ئێرە ویستیان تۆ بهێنرێ بۆ یانەکە.

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا ریکێلمی ئەو راستیەش ئاشکرا دەکات کە بۆ پێگەی یاریکردن ڤان گال شوێنێکی جیاوازتری پێداوە و وتی

ڤان گال پێی وتم لێرە سیستمێکی یاریکردن هەیە کە من باوەڕم پێیەتی، دەبێت تۆ لەوێ (لە باڵ) یاریی بکەیت. منیش وتم کێشە نییە. بەڵام جەستە و رۆحیەتی وەرزشەکە جیاوازیی لە پێگەکاندا ناکات. ئەوە بوو لەوێ یاریم کرد، بەڵام نەمتوانی لە ئاستیدا بم.

لەگەڵ ئەوەی لە یارییەکدا بەرامبەر رەیسینگ ستاندەر ریکێلمی لە تاکتیکەکانی ڤان گال لایدابوو کاتێک وەک یاریزانی ناوەڕاستکاری هێرشبەر چووبووەپێشەوە و دوو ئەسێستی بۆ کلایڤێر لە بردنەوەکەیان بەرامبەر رەیسینگ، بەڵام هێشتا راهێنەرە هۆڵەندیەکە بەوەشی نەزانیوە

دوای ئەو یارییە من دڵخۆش بووم، رۆژنامەکانیش هەروا. بەڵام رۆژئ دواتر ڤان گال پێی وتم تۆ ناڕێکخراویت. هەمووان دەیانگوت گوایە تۆ یارییەکی نایابت کردووە، بەڵام من پێموتی لە باڵی چەپ یاریی بکە.

ئەوەبوو ڤان گال لە ناوەراستی وەرزەکە دوورخرایەوە، بەڵام دۆخی ریکێلمی لەدوای هاتنی راهێنەری نوێش هەروەک خۆی مایەوە تا بەخواتسن و بۆ ماوەی دوو ساڵ نێردرایە ریزەکانی ڤیاڕیاڵ.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button