
یاریگا –
لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، وێڕای تۆمارکردنی رێژەیەکی زۆری گۆڵ بەڵام پێنج گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کردووە.
لە کۆی شەش یاریی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان 17 گۆڵ تۆمار کراوە، نۆ گۆڵ لە گێمی یەکەم و هەشت گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، ئاری زرار لە هەندرێن خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی کرد و لە خولەکی 10 بەڕامبەر پیشەسازی تۆماریکرد.
پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، هەریەک لە گەیلان ساددق لە هەندرێن، عەلی رەزا لە رانیە، راوێژ عەتا لە دەربەندیخان، جەمالەدین حەکیمۆڤ لە پێشمەرگەی هەولێر و لەگەڵ نیما عەزیز لە ئاکرێ هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا و کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد.
دوو یانە گەورەترین سەرکەوتنی گەڕی رابردوویان بە دەستهێنا، بردنەوەی سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر رزگاری بە ئەنجامی 3 _ 2، سەرکەوتنی زاخۆ بە هەمان ئەنجام بەرامبەر قەڵادزێ، گەورەترین ئەنجامی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان بوو.
لە تەواوی گەڕەکە 38 کارتی رەنگا و ڕەنگ بەرزکراوەتەوە، 38 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هیچ یانەیەکیش یاریی خاوێنی نەکردووە.



