Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی گەورەی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی گەورەی یەکلایی کردەوە و رکابەری گواستنەوەی لە یانە زلهێزەکانی ئینگلتەرا بردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، سیتیزنس لەگەڵ بۆرنمس گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئانتوان سیمینیۆ.

سەرچاوەکە بەشێكی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە کە ئەو 65 ملیۆن پاوەندەی وەک نرخی هەڵوەشاندنەوەی سیمینیۆ دیاریکرابوو، لەنێوان هەردوو یانەدا رێککەوتنی لەسەرکراوە.

سکای سپۆرتس لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکانیدا ئەوەی نووسیوە کە ئێستا سیتی ئەوەی ماوە ئەنجامی بدات رێککەوتنە لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ خودی سیمینیۆ.


ئەم بەرەوپێشچوونە خێرایە لە رێککەوتنی نێوان سیتی و بۆرنمۆس لەکاتێکدایە چەند رۆژێ لەمەوبەر فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولیش هەوڵەکانیان چڕکردبووەوە بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیەی پێگەی باڵ.

تا دێت یانە خوازیارەکان زیاتر دەبن؛ سیمینیۆ بازاڕی زستانە گەرم دەکات

Back to top button