ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێکی درێژدەکاتەوە

یاریگا –
بەگوێرەی راپۆرتێکی کادیناسێر، یانەی ریال مەدرید و برایم دیاز گەیشتوونەتە رێککەوتن گرێبەستەکەیان تاوەکو ساڵی 2030 درێژبکەنەوە، بەڵام هێشتا گرێبەستەکە رانەگەیاندراوە و واژۆ نەکراوە، یانەکە دەیەوێت شتەکان بە نهێنی بمێننەوە.
رێککەوتنەکە لە هاوینی رابردووەوە کراوە، بەڵام نیگەرانییەک لە ئارادایە، چونکە یاریزانە مەغریبییەکە چەندین گرێبەستی لە یانەکانی ئەوروپا و سعودییەوە پێگەیشتووە.
ئەستێرەکەی یانەی شاهانە دەیەوێت دەرفەتی یاریکردنی زیاتری پێبدرێت، زیاتر ببێتە یاریزانێکی گرنگی یانەکە و پشتی پێببەسترێت، یاخود وەکو یاریزانەکانی دیکە دەرفەتی پێبدرێت نەک بەردەوام وەکو یەدەک بەشداریی لە یارییەکاندا بکات.
دیاز وەرزی رابردوو لەم قۆناغەدا لەگەڵ ئانچیلۆتی خولەکی زیاتر یاری کردبوو بە زیاتر 800 خولەک، بەڵام لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ کەمتر لە 500 خولەک یاری کردووە.
هێرشبەرەکە 26 ساڵانییەکە ئێستا لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئاستێکی ناوازە لەگەڵ مەغریب پێشکەشدەکات و بەردەوامە لە درەوشانەوە، بەجۆرێک لە سێ یارییدا سێ گۆڵی کردووە.



