مۆندیالی 2026؛ هێشتا دەستیپێنەکردووە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
ژمارەکان خەیاڵیین

یاریگا –
خواست لەسەر بلیتەکانی مۆندیالی 2026 بەجۆرێکە پێشتر وێنەی نەبووە.
تەنانەت بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە، لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە 150 ملیۆن داواکاریی بلیت پێشکەشکراوە،
ئەوەش لە ژمارەی بلیتە بەردەستەکان زیاترە.
بەگوێرەی فیفا، داواکاریی بلیتەکان لەلایەن هاندەرانەوە لە زیاتر لە 200 وڵاتەوە پێشکەشکراون.
لای خۆیشیەوە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، ستایشی ئەو کاردانەوەیە ناوازەیەی هاندەرانی کرد بۆ بلیتی یارییەکانی مۆندیالەکە و رایگەیاند کە ئەم مۆندیالە مێژوویی دەبێت.
مۆندیالی 2026 گەورەترین و گشتگیرترین شانۆی هەسارەی زەوی دەبێت، کاردانەوە بێوێنەکەی هاندەران دەرخەری ئەوەیە کە چەندێک تۆپی پێیەکەمان لە تەواوی جیهاندا خۆشەویستە، لە ئەمریکای باکوور مێژوو دەنووسینەوە کاتیک جیهان پێکەوە لە ئاهەنگێکی باشترین تۆپی پێ و یەکگرتووییدا کۆدەکەینەوە
مۆندیالی 2026 گەورەترین و گشتگیرترین وەشانی پاڵەوانێتییەکە دەبێت، کە 48 تیپ بەشداریی تێدا دەکەن و 104 یاریی لە 16 شاری سێ وڵاتی جیاوازدا ئەنجامدەدرێن. ئەم وەشانەی پاڵەوانێتییەکە نەتەوەی زیاتر، هاندەری زیاتر و کلتووری زیاتر لە وەشەکانی دیکە لەخۆدەگرێت.