Loading...
ئاسیائیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستێکی نوێی بازرگانی رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

بانکی راکیاتی ئەندەنوسی (BRI) کە یەکێکە لە گرنگترین و کۆنترین دامەزراوە بانکییەکانی ئەندەنوسیا، گرێبەستێکی بازرگانی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی بارسێلۆنا، لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا رێککەوتنەکەیانی تا مانگی کانوونی دووەمی 2027 لەگەڵ بانکی راکیات راگەیاند. لە چوارچێوەی ئەو هاوبەشییەدا، بانکەکە کارتی بانکی بە وێنەی یانەی بارسێلۆنا بەردەست دەخات و بە بەکارهێنانی وێنەی یاریزانانی تیپی یەکەمی پیاوان ریکلامی بازرگانی بۆ یانەکە دەکات.

جیا لە بانگەشە، بانکەکە خزمەتگوزاری کەسی رادەگەیەنێت بۆ ئەوەی ئەزموونی تایبەتی بارسا پێشکەش بە کڕیارەکانی لە ئەندەنوسیا بکات. لەوانە گەشتکردن بۆ بارسێلۆنا، ئەزموونی رۆژی یارییەکان لە سپۆتیفای کامپ نۆ و سەردانی مۆزەخانەی بارسا.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی یانەکە، مانێل دیل ریۆ، بەڕێوەبەری گشتی بارسا گوتی:

ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە بانک راکیات ئەندەنوسیا وەک هاوبەشێکی نوێی بارسێلۆنا، ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن ناوچەیەکی ستراتیژییە بۆ یانەکە، بەو پێیەی ئێمە ژمارەی هاندەرانی زۆرمان لەوێ هەیە و هەمیشە هەوڵدەدەین هاوبەشی دروست بکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان بەهێز بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button