Loading...
عێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

بۆ باشترینه‌كانی ساڵ ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان زاخۆ و دهۆك هه‌یه‌ و هه‌ولێر بێده‌نگه‌

زیاتر له‌ 305 هه‌زار كه‌س ده‌نگیداوه‌

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکی گەورە و بێ وێنەدا بۆ رێزلێنان لە ئەستێرە و یاریزانانی كورد، پڕۆژە گەورەکەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ دیاریکردنی باشترینەکانی ساڵی 2025 لەسەر ئاستی خولەکانی کوردستان و عێراق بەردەوامه‌.

ئەم دەستپێشخەرییە کە ئامانجی سەرەکی خستنەخووی رۆشناییە بۆ سەر توانای یاریزان و راهێنەرە کوردەکان، بووەتە بابەتی گەرمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا و هاندەران بە جۆش و خرۆشێکی کەم وێنەوە بەشداری دەکەن.

كۆی گشتی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان

لە 25ـی کانوونی یەکەم پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر حه‌فت ئاست ده‌ستیپێكردووه‌، ململانێیەکی بەهێز له‌نێوان به‌ربژێره‌كان هه‌یه‌، تاوه‌كو کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، بەشدارییەکان و کۆی گشتی دەنگەکان لە هەر شەش بەشەکەدا (305) هه‌زار دەنگی تێپەڕاندووە.

ئەنجامە سه‌ره‌تاییه‌كان تاوه‌كو ئەم ساتە؛

به‌پێی دوایین داتاكان ركابه‌ری له‌سه‌ر باشترین هانده‌ری ساڵه‌ و زیاتر له‌ 74 هه‌زار كه‌س ده‌نگیداوه‌ و  بۆ باشترین یاریزانیش ژماره‌ی ده‌نگه‌كان زیاتره‌ له‌ 42 هه‌زار ده‌نگ.

1. باشترین هێرشبەر (41,300 دەنگ) 

لەم ئاسته‌ ململانێیەکی بەهێز لەنێوان ئەستێرەیەکی زاخۆ و ئەستێرەیەکی دهۆک هەیە:

  • یەکەم: شێرکۆ کەریم – هەولێر/زاخۆ (39٪)

  • دووەم: پەشەنگ عەبدوڵڵا – دهۆک (32٪)

  • سێیەم: ئیبراهیم غازی – دهۆک/نەفت (10٪)

2. باشترین هاندەران (74.400دەنگ)

له‌سه‌ر ئاستی دیاریكردنی باشترین هانده‌ر ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان هانده‌رانی زاخۆ و هانده‌رانی دهۆك هه‌یه‌.

  • یەکەم: هاندەرانی دهۆک (36٪)

  • دووەم: هاندەرانی زاخۆ (32٪)

  • سێیەم: هاندەرانی چوارقوڕنە (19٪)

3. باشترین یاریزان (42.600دەنگ)

بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی ساڵ هارون ئه‌حمه‌د به‌ جیاوازییه‌كی زۆر پێش ركابه‌ره‌كانی كه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بێت به‌ ئاسانی خه‌ڵاتی یاریگا وه‌ك باشترین یاریزانی ساڵ بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات.

  • یەکەم: هارون ئەحمەد – دهۆک (45٪)

  • دووەم: شێرکۆ کەریم – هەولێر/زاخۆ (29٪)

  • سێیەم: ئاکام هاشم – شورتە/زەورا (11٪)

4. باشترین راهێنەر (33.700دەنگ)

بۆ دیاریكردنی باشترین راهێنه‌ری ساڵ سڵیمان ره‌مه‌زان به‌ ته‌نیا زیاتر له‌ نیوه‌ی سه‌رجه‌م راهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی هێناوه‌ و به‌ جیاوازییه‌كی زۆر له‌ پێشه‌نگه‌.

  • یەکەم: سڵێمان رەمەزان – راهێنەری پێشووی دهۆک (60٪)

  • دووەم: سەمیر بابۆ – راهێنەری پێشووی هەولێر (12٪)

  • سێیەم: وەلی کەریم و عادل عەلی (7٪)

5. باشترین ناوەڕاستکار (42.400دەنگ)

بۆ دیاریكردنی باشترین ناوه‌ڕاستكاری ساڵیش به‌هه‌مان شێوه‌ی باشترین یاریزان، هارون ئه‌حمه‌د پێشه‌نگی لیسته‌كه‌ی گرتووه‌ و له‌ پێش ركابه‌ره‌كانیه‌تی.

  • یەکەم: هارون ئەحمەد (56٪)

  • دووەم: ئوسامە رەشید (17٪)

  • سێیەم: ئاسۆ محەمەد (6٪)

6. باشترین بەرگریکار (42.200دەنگ)

سیابه‌ند عه‌گید به‌رگریكاری یانه‌ی دهۆك پێش ئاكام هاشمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی زه‌ورا كه‌وتووه‌ و پێشه‌نگی لیسته‌كه‌ی گرتووه‌.

  • یەکەم: سیابەند عەگید – دهۆک (38٪)

  • دووەم: ئاکام هاشم (19٪)

  • سێیەم: سیپان سدیق (18٪)

7. باشترین گۆڵپارێز (29.600دەنگ)

بۆ باشترین گۆڵپارێز ركابه‌ری له‌نێوان هه‌ردوو گۆڵپارێز عیماد عیسای گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ و سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێره‌، به‌ڵام عیماد عیسا پێشه‌نگی گرتووه‌.

  • یەکەم: عیماد عیسا – نەورۆز/زاخۆ (35٪)

  • دووەم: سەرهەنگ موحسین (24٪)

  • سێیەم: دلۆڤان مەهدی و هۆگر عەلی (12٪)

هێشتا کات ماوە

دەرگای دەنگدان دانەخراوە و تاوه‌كو 25ـی کانوونی دووەمی 2026 بەردەوام دەبێت. هەر دەنگێک دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان هەبێت و ریزبەندییەکان بگۆڕێت. هاندەران دەتوانن لە رێگەی پلاتفۆرمی فەرمی یاریگاوە پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەستێرە دڵخوازەکەیان دەرببڕن له‌م لینكه‌ ده‌توانن هانده‌ران ده‌نگ به‌ربژێره‌كان بده‌ن

كلیك لێره‌ بكه‌  

بابەتی زیاتر

Back to top button