Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ گرێبەستێکی گەورەی پرێمەرلیگ یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کریستاڵ پاڵاس نیوەی رێگاکە بۆ گواستنەوەی برێنان جۆنسن، هێرشبەری تۆتنهام دەبڕێت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، کریستاڵ پاڵاس بۆ گواستنەوەی برێنان جۆنسن بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند لەگەڵ تۆتنهام گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

ئێستا گرێبەستەکە لەسەر بڕیاری یاریزانەکە وەستاوە، ئەگەر جۆنسن رازیبێت پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس بکات لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەموو شتێک کۆتایی دێت.

ئانتوان سێمێنیۆ، هێرشبەری بۆرنمس لەگەڵ مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو یانەکەی جێدەهێڵێت.

بۆرنمس دەیەوێت برێنان جۆنسن بکاتە شوێنگرەوەی سێمێنیۆ، بۆیە ئێستا پێویستە جۆنسن لەنێوان ئەو یانانەی چاویان لەسەرییەتی یەکێکیان هەڵبژێرێت.

ئەگەر جۆنسن بە ئۆفەرەکەی کریستاڵ پاڵاس رازیبێت، دوای گارێس بەیڵ، هاری کەین و کایڵ وۆڵکەر دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان کە تۆتنهام فرۆشتبێتی.

جۆنسن وەرزی رابردوو بە 18 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان گۆڵکاری تۆتنهام بوو، بەڵام لەم وەرزە تۆماس فڕانک پشتی پێ نابەستێت و تەنیا شەش یاریی لە پێکهاتەی سەرەکی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button