
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی رەنگە لە مێژووی تۆپی پێدا رکابەریان دەگمەن بێت لە رووی بەردەوامیی لە لاکێشەی سەوز و ژمارە و دەستەکەوتەکانیان، بەڵام لە رووی کۆکردنەوەی سامانەوە هێشتا نەگەیشتوون بە کەسایەتییەکانی وەرزشە جیاوازەکانی دیکە.
بەگوێرەی نوێترین داتا کە پێگەی گڵۆباڵ ستاتس تایبەت بە لایەنی راستیە داراییەکان لیستی 10 لە دەوڵەمەندترین کەسایەتیەکانی بواری وەرزشی بڵاوکردووەتەوە کە شەش لەوانە سامانەکەیان گەیشتووەتە یان یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و تێیاندا تەنها رۆناڵدۆ دەبینرێت وەک یاریزانی تۆپی پێ کە سامانەکەی گەیشتبێتە ئەو ئاستە.
ئەوەی تێبینی دەکرێت هەر لە ریزبەندیەکەدا، چوار لە یەکەمەکانی سەرووی ریزبەندیەکە چیتر لە بوارەکەی خۆیاندا وەک یاریزان یاخود پیشەکەی بەردەوامییان نەماوە، ئەوەش واتا ئەو سامانەی کۆیانکردووەتەوە لەدوای ماوەی چالاکبوونیان دەستیانکەوتووە لە بوارەکەی خۆیاندا.
ریزبەندیەکە بەمجۆرەیە:
- مایکڵ جۆردان؛ ئەفسانەی ئەمریکی بۆ یاریی باسکە: 3.6 ملیار دۆلار

2- ڤینس مەکماهۆن؛ دامەزرێنەر و سەرۆکی کارگێڕی زۆرانبازیی ئازاد WWEی ئەمریکی: 3.2 ملیار دۆلار

3- ئیۆن تیریاک ئەفسانەی تێنسی رۆمانی: 2.4 ملیار دۆلار

4- جونیۆر بریجمان ئەفسانەی ئەمریکی بۆ یاریی باسکە: 1.5 ملیار دۆلار

5- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی ئێستای نەسڕی سعوودی: 1.2 ملیار دۆلار
6- ئانا کاسپرزاکی خانمە ئەسپسواری دانیمارکی: یەک ملیار دۆلار

7- لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئێستای ئینتەر مەیامی: 850 ملیۆن دۆلار
8- لێبرۆن جەیمسی ئەفسانەی ئەمریکی و یاریزانی ئێستای لۆس ئانجڵس لەیکەرزی ئەو وڵاتە: 800 ملیۆن دۆلار
9- ماجیک جۆنسن ئەفسانەی ئەمریکی بۆ تۆپی باسکە: 800 ملیۆن دۆلار

10- دویێن جۆنسن ناسراو بە (زە رۆک) ئەستێرەی ناسراوی ئەمریکی-کەندی لە بواری زۆرانبازیی ئازاد: 800 ملیۆن دۆلار




