Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ بۆ یاریزانێکی: یانەکە جێناهێڵیت و رەگەزێکی سەرەکی پرۆژەکەی من دەبیت

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ دڵنیایی بە یاریزانێکی دادەت بە مانەوە لە ریال مەدرید و ناهێڵێت لە مێرکاتۆی زستانە یانەکە جێبهێڵێت.

فرانکۆ ماستانتونۆی ئەرجەنتینی، کە تا گەیشتنی بە تەمەنی 18 ساڵی و بەفەرمی بووە یاریزانی ریال لە هاوینی رابردوو کاتێک لە ریڤەرپلەیتی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە، جێی هوایەکی گەورە بوو بۆ هاندەرانی یانە شاهانەکە، بەڵام جگە لە چەند یارییەک لە سەرەتای وەرزەکە چیدیکە لە پلانە سەرەکییەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە نەبینرایەوە. ئەوەش دەنگۆی دروستکرد کە ئەو یاریزانە لە مێرکاتۆی زستانە سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بژاردەی بەخواستن چوونەدەرەوەی ماستانتونۆ لە گواستنەوەکانی زستانەدا بەلاوەنراوە و یاریزانەکە لە قەڵای سپی دەمێنێتەوە.

فرانکۆ دەزانێت بەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبێت هاوکار نابێت بۆ مۆندیالی 2026، بەوەش بیری لە بەدەستهێنانی ئەزموونێکی دیکە کردەوە لە دەرەوەی ریال مەدرید.

هەر بەگوێرەی ئەوەی رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ئاڵۆنسۆ متمانەی تەواوەتی بە ماستانتونۆ هەیە و تەنانەت وەک رەگەزێکی سەرەکی دەیبینێت بۆ پڕۆژەکەی خۆی لەگەڵ ریا.

بابەتی زیاتر

Back to top button