Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ریال مەدرید لە 2025: ساڵێک بۆ ئەو یانەی کە پێویستی بە کاتە بەڵام حەزی لە چاوەڕوانی نییە

راپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر دۆخی ریال مەدرید لە 2025

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی ئاتلێتیک راپۆرتێک لەبارەی دۆخی ریال مەدرید لە 2025 بڵاودەکاتەوە، بە راپۆرتێکی تێروتەسەل دۆخی مێرێنگی لە تەواوی ساڵەکە دەخاتەڕوو.

ساڵی 2025 ساڵێکی سەخت بوو بۆ ریال مەدرید، نە ریمۆنتادا مێژووییەکان و نە رۆحییەتە گەورەکەی چامپیۆنزلیگمان بینی و سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتیش کۆتاییهات.

سەردەمی چابی ئاڵۆنسۆ دەستیپێکردوو هەمووان بڕوایان وابوو کاتە خۆشەکان بەخێرایی دەگەڕێنەوە، بەڵام رووداوەکان چاوەڕواننەکراو بوون، ئاڵۆنسۆ ئێستا لە لێواری دوورخرانەوەدایە، لە دوو مانگی رابردوو لەکۆی هەشت یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە، لە لالیگا 5 خاڵ لەپێش بارسێلۆنا بوو کەچی ئێستا چوار خاڵ لەدواوەیە.

باشترین ساتەکانی ریال مەدرید لە 2025

گواستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ باشترین ساتی ریال مەدرید بوو کە لە مانگی ئایار بووە راهێنەری یانەکە. دوای رۆیشتنی ئانچێلۆتی سەردەمێکی نوێ و وروژاندنێکی گەورەی لەناو هاندەرانی ریال مەدرید بەدوای خۆیدا هێنا.

ساتی ناساندنی چابی ئاڵۆنسۆ وەک راهێنەری نوێ

ئاڵۆنسۆ لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی: با سەردەمێکی نوێ دەستپێبکات. وەەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی تیپێکی سەرنجڕاکێش بنیاد دەنێت، گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراس، دین هاوین، فرانکۆ ماستانتونۆ و ئالێکساندەر ئارنۆڵد هێندەی دیکە دۆخەکەی وروژاند.

بەڵام وردە وردە ئەو جۆش و خرۆشە کاڵبووەوە و گەیشتووەتە ئەو رادەیەی باسی دوورخرانەوەی ئاڵۆنسۆ دەکرێت.

خراپترین ساتەکانی ریال مەدرید لە 2025

دۆڕانەکەی 4ـی نیسان بەرامبەر ئارسیناڵ 3-0 لە چامپیۆنزلیگ ئازاربەخشترین ساتی ساڵەکە بوو بۆ مەدریدییەکان لە وەرزێکی بێ نازناودا.

هەرچەندە دۆخی تیپەکەی ئانچێلۆتی هەر لە سەرەتای وەرزەکە خراپ بوو، بەڵام بە بردنەوە لە مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتنە قۆناخی چارەکی کۆتایی و هەندێک گەشبینی بۆ تیپەکە گەڕایەوە.

بەڵام بەرامبەر تیپەکەی میکێل ئارتێتا دەستەوەستان بوون، هەردوو یارییەکەیان 5-1 دۆڕاند و ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد.


باشترین یاریی ریال مەدید لە 2025 کامە بوو؟

بردنەوەی کلاسیکۆ لە 26ـی ئۆکتۆبەر لە یاریگای بێرنابیۆ باشترین یاریی ساڵەکە بوو، هەرچەندە 2-1 ئەنجامێکی گەورە نییە، بەڵام ریال مەدرید یارییەکی زۆر نایابی کرد.

بەتایبەت کە لە چوار کلاسیکۆی پێشتر ریال مەدرید تامی بردنەوەی نەکردبوو، بەو بردنەوەیەش پێنج خاڵ چوونە پێش بارسێلۆنا، بەڵام لە دوو مانگی رابردوو دۆخەکە گۆڕا و ئێستا چوار خاڵ لەدوان.


باشترین یاریزانی ریال مەدرید لە 2025 کێ بوو؟

هیچ گومانێک لەوەدا نییە کیلیان ئێمباپێ باشترین یاریزانی ساڵەکە بوو، 59 گۆڵی کرد و ریکۆردەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یەکسانکردەوە کە لە 2013 هەمان رێژەی گۆڵی کردبوو.

جیا لە ئامارە باشەکانیش، کیلیان بەردەوام فریادڕەسی یانەک بووە، لە قۆناخی پکەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ بە هاتریکێک مانچێستەر سیتی دوورخستەوە و لە کلاسیکۆ بۆ سەرکەوتنی تیپەکەی ئیلهامبەخش بوو.

بە لەبەرچاو گرتنی ئاستی ئێستای، تەنیا تیبو کۆرتوا لە سوپەر کیلیان نزیکە، بەڵام ئێمباپێ ناوازەیە و یەکەمی تیپەکەیەتی.


کام ئامار پێناسەی مەدریدی 2025 دەکات؟

کیلیان ئێمباپێ بە 59 گۆڵ بە هاوبەشی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە گۆڵکاری مێژووی ریال مەدرید لە ساڵێک، دەرخەری ئەوەیە لە زۆربەی کاتەکان بەتەنیا یانەکەی رزگارکردوو و ئێستا بەتەواوی لەگەڵ مەدری خۆی گونجاندووە.

بەڵام تاوەکو ئێستا نازناوێکی گەورەی لەگەڵ یانەکەی نەبردووەتەوە، لە یەکەم وەرزیدا بووە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا و جامی کیشوەرەکان.


بەناوبانگترین قسەی 2025ـی یانەکە؟

“مەگری لەبەر ئەوەی کۆتایی هاتووە، پێبکەنە بۆ ئەوەی روویدا” لوکا مۆدریچ دوای ماڵئاوییکردنی لە ریال مەدرید ئەمەی گووت.

کۆتایی سەردەمێکی سەرکەوتوو بوو کە تیایدا یاریزانە کڕواتییەکە لە 2012 تاوەکو 2025 سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاستی دەکرد. یەکێکە لەو پێنج یاریزانەی خاوەنی شەش چامپیۆنزلیگن.

ئانچێلۆتی و مۆدریچ ماڵئاوایی لە مەدریدییەکان دەکەن

سەرسوڕهێنەرترین رووداوی ریال مەدرید لە 2025؟

دابەزینی ئاستی ڤینیسیۆس جونیۆر سەرسوڕهێنەرترین رووداوی ریال مەدرید لە 2025، ڤینی دوای لەدەستدانی باڵۆن دۆر ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 24 یاریی تەنیا پێنج گۆڵی کردووە، وەرزی رابردوو تا ئەم قۆناخە 13 گۆڵی کردبوو، هاوکات 14 یاریی بەدوای یەک گۆڵی بۆ یانەکەی نەکردووە. دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاڵۆنسۆ، بە پێرێزی گوتووە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.

پێشکەش نەکردنی ئاستێکی بەرز بەرامبەر لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی سەرخەری ئەوەیە چیدیکە یاریزانێکی یەکلاییکەرەوە نییە، بابەتی نوێنەکرانەوەی گرێبەستەکەشی کە لە 2027 بەسەردەچێت دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.


بابەتی زیاتر

Back to top button