Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پلانە نهێنییەکەی ئارتێتا بۆ یاریی ئاستۆن ڤێلا ئاشکرا بوو

ئارتێتا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ، داوای لە ئەستێرەکانی یانەکەی کرد ئەو شکستە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا تووشی بوون، وەک سووتەمەنی و وزە بەکاربهێنن بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی ئه‌م شەویان لە ململانێی بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگدا.

لە 6ـی کانوونی یەکەمی 2025، “گەنەرز” لە یاریگای ڤێلا پارک بە ئەنجامی 2-1 دووچاری شکست هات، دوای ئەوەی ئێمی بوێندیا لە کۆتا چرکەکانی یارییەکەدا گۆڵی سەرکەوتنی بۆ ڤێلا كرده ئه‌مشه‌و، هەردوو تیپه‌كه‌ لە یاریگای ئیمارات دووبارە رووبەڕووی یەک دەبنەوە. سەرکەوتنی کوڕانی ئۆنای ئیمری وایان لێدەکات لە خاڵەکاندا لەگەڵ ئارسیناڵی پێشەنگ یەکسان ببنەوە.

ئارتێتا لە لێدوانێکیدا گوتی،

“ئەگەر پاڵنەر و تووڕەییەکەت بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێنیت، بێگومان ئەنجامی دەبێت، من چەند بیرۆکەیەکم هەیە لەسەر ئەو شتانەی دەبێت باشتربن، ئەو شێوازەی وەرزی رابردوو یارییەکەمان تێدا دۆڕاند زۆر دڵڕەقانە بوو، بەڵام وانەی لێ وەردەگرین.”

گەنەرز لە قەڵای خۆیدا ناتەزێت

ئارسیناڵ لە دوای ئەو شکستەوە لە پێنج  یاری رابردوودا نەدۆڕاوە. بردنەوەی سبەی دەبێتە هۆی ئەوەی مەودای نێوانیان لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا کە سێیەمی ریزبەندییە بۆ شه‌ش خاڵ زیاد بکات. هەروەها ئارسیناڵ بە جیاوازی پێنج خاڵ دەکەوێتە پێش مانچستەر سیتی پلەی دووەم، کە بڕیارە رۆژی سەری ساڵ رووبەڕووی سەندەرلاند ببێتەوە.

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆی  تووشی هیچ شکستێک نەبووە. ئارتێتا دەڵێت،

“ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە هەر رکابەرێک دێتە ئێرە، تووشی ئازار و ناڕەحەتی ببێت. دەزانین ئاستی ئاستۆن ڤێلا چەند بەرزە، بەڵام ئەمە یارییەکی جوان دەبێت.”

ئارتێتا ستایشی ئۆنای ئیمری دەکات

هەرچەندە ئۆنای ئیمری، راهێنەری پێشووی ئارسیناڵ، هەوڵ دەدات یانەکەی پێشووی لە کێبڕکێی نازناوەکە دوور بخاتەوە، بەڵام ئارتێتا پێی وایە ڤێلا شایستەی هەموو شتێکە و گوتی،

“ئەوان شایستەی ئەوەن لەو پێگەیەدا بن، سەیری جێگیریی ئاستیان بکەن. دەبێت دەستخۆشییان لێ بکرێت چونکە لە ناو یاریگادا ئاستی خۆیان دەسەلمێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button