
یاریگا –
دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی قوەجەوییە دەبێتەوە و راهێنەری تیپەکەش دەڵیت ئامانجی گەورەمان هەیە.
سێ شەممە ( 30ـی دیسێمبەری 2025 ) لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کاتژمێر 6:30ـی شەو دهۆک لە یاریگای مەدینە لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی قوەجەوییە دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دهۆک بە تەواوی یاریزانەکانەکانی دوایین یەکەی مەشقی خۆی وەک ئامادەکاری بۆ یارییەکە لە بەغدا کرد.
عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە گووتی:
ئامادەکاری باشمان کردووە بۆ یارییەکە، رێز لە قوەجەوییە دەگرین بەڵام ئێمە خاوەن پێگەی خۆمانین، هەستم بە گۆڕانکاری ئاستی تیپەکەم کردووە کە یاریی لە دوای یاریی ئاستی باشتر پێشکەش دەکەن، هەرچەندە ئەنجامەکان جێگەی رەزامەندی بن بەڵام ئامانجی ئێمە گەورترە، پێویستە لە رووی دەروونی و جەستەییەوە بۆ یارییە گەورەکان ئامادەبین، بە پەرۆشین بۆ یارییەکەی قوەجەوییە و دەمانەوێ ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین.
لە هەشت یاریی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 15 دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا یاریی دەکات، قوەجەوییەش بە 17 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت و یاریی داهاتووش لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە.



