ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی زستانە یاریزان دەگوازێتەوە؟ ئارتێتا وەڵام دەداتەوە

یاریگا –
ئارسیناڵ لە ئاستی رکابەرێتیەکان تێگەشتووە و دەیەوێ بژاردەی زیاتری بەردەستبێت بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوە جیاوازەکان. بۆ ئەو مەبەستەش میکێل ئارتێتا مژدەیەک بە هاندەرانی گەنەرز دەدات پەیوەست بە مێرکاتۆزی زستانە.
تۆپچیەکانی لەندەن لە گواستنەوەکانی هاویندا دەستەوەستان نەبوون. پلەی سێیەم بوون لە ریزبەندی یانە ئینگلیزیەکان بۆ خەرجکردنی زۆرترین پارە لە گرێبەستی نوێدا کە بڕی 255 ملیۆن پاوەندیان خەرجکرد. لە دیارترین ئەو یاریزانانەشی گواستیانەوە بۆ ریزی تیمەکەی ئارتێتا، 8 رەگەزی نوێ بوو کە تەنها یەکێکیان خواستنە ئەویش پیێری هینکاپیە لە بایەر لیڤەرکوزن. گرێبەستە هەمیشەییەکانیشی ئەمانەبوون؛ ڤیکتۆر یۆکێرێش، ئێبێرێچی ئێزی، کێپا ئاریزابالا، نۆنی مادوێکی، کریستیان موسکێرا، کریستیان نۆرگارد و مارتن زوبیمێندی.
لە نوێترین لێدواندا بۆ بازاڕی زستانە، راهێنەرە ئیسپانیەکەی ئارسیناڵ کە ئێستا پێشەنگی هەردوو خولی ئینگلیزی و یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپان، وتی
زۆر چالاکانە لە بازاڕی زستانەدا بەدوای بەهێزترکردنی تیمەکەماندا دەگەڕێین. پشتبەستن بەو یاریزانانەی بەردەستن، بازاڕەکەمان لەپێشە. ئێمە وەک ئارسیناڵ چاومان لێدەبێت. کارەکەمان دەبێت زۆر ئامادەبێت چونکە شتێک روودەدات.
🚨 Mikel Arteta: “We will be actively looking to strengthen the squad in January”.
“Depending on the availability of certain players, the window is there, I mean, we’re Arsenal and we have to be looking at it”.
“Our job is to be very prepared because something can happen”. pic.twitter.com/v4QuiNSHrC
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 29, 2025



