Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لە زاری خۆیەوە؛ لیڤاندۆڤسکی لەلایەن بەرپرسانی بارسێلۆناوە پێی وتراوە گۆڵ تۆمارنەکات!

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی نهێنیەکی گەورە ئاشکرادەکات پەیوەست بە فەرمانێکی بەرپرسانی بارسێلۆنا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ.

ئەستێرە پۆڵەندیەکە لە هاوینی 2022 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی وڵاتەکەی و هاوکات گرانترین فرۆشتن لە مێژووی بایرن میونشندا باڤارییەکانی جێهێشت و پەیوەندی بە بارساوە کرد. کە نرخەکەی هەندێک لە مەرج و پاداشتەکانی تێدابوو بەجۆرێک کۆی بڕەکەی دەگەیشتە 50 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی کۆتایی. بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ بلاوگرانا بە 500 ملیۆن یۆرۆ دیاریکرا.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆگدان رایمانۆوسکی رۆژنامەنووسی پۆڵەندی، هێرشبەرەکە باسی ئەو قوربانیدانە ماددیە دەکات کە ساڵی رابردوو لەپێناو بارسێلۆنا داویەتی کاتێک بەرپرسانی یانە کاتالوونیەکە لە قووڵایی قەیرانە ماددیەکانیاندا بوو داوایان لێکردبوو گۆڵی زیاتر تۆمارنەکات تا ناچار نەبن پاداست بە بایرن میونشن بدەن لە بەرامبەر گۆڵەکانی لیڤا. ئەستێرە پۆڵەندیەکە وتی

بەڕاستی نامەوێ قسەی لەسەربکەم. رێزێکی زۆرم بۆ بارسێلۆنا و ئەو خەڵکەشی هەیە کە لەم یانەیە کاردەکەن. ئاگەداری ئەو دۆخە بووم یانەکەی تێدابوو. جگە لەوە، دۆخی زۆر زیاتر هەبوون بەرۆکی بارسای گرتبوو کە دەبوو قوربانی بە شتێک بدەیت لەپێناو یانەکە.

بە کورتی، بابەتەکە پەیوەستبوو بەو پاداشتەی کە دەبوو بارسا بیداتە بایرن لە بەرامبەر هەر گۆڵێک من تۆمارم بکردایە. لەو کاتەشدا بارسێلۆنا بەدوای تاکە یەک یۆرۆدا دەگەڕا. پاداشتەکەش بڕێکی هەروا کەم نەبوو. بەڵام بەلای خودی منەوە، هیچشتێکی نەدەگۆڕی، بۆیە بەڕاستی کێشەیەکی وام لەگەڵ بابەتەکەدا نەبوو.

ئایا گوێم بۆ دەگرتن؟ ئەوە شتێکە لە بیر و هۆشتدا دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر رێژەیەکی کەمیش بێت، بەڵام بەسیش بوو کە دوودڵم بکات گۆڵم تۆماربکردایە یاخود نا. لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێدا، ئەوەندە بەس بوو. هەندێجار رێژەیەکی 5% یاخود 3% بڕیاردەدات کە دەبەیتەوە یان گۆڵ تۆماردەکەیت.

 

بۆ زانین، لیڤا لە وەرزی 2022-2023 توانی بە تۆمارکردنی 23 گۆڵ لە خولی ئیسپانی بۆ بارسێلۆنا، خەڵاتی پیچیچی بباتەوە. وەرزی رابردووش سەرباری ئەو فەرمانەی بارسا بەسەریەوە، توانی 27 گۆڵ لە لالیگا تۆماربکات بە جیاوازیی 4 گۆڵ لە کیلیان ئێمباپێی پێشەنگی گۆڵکاران.

بابەتی زیاتر

Back to top button