Loading...
کوردستان

سیروانی نوێ سزایەکی قورسی وەرگرت

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای چەند سەرپێچیکارێکی دا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزایەکی قورسی سیروانی نوێی داو گۆڵپارێزی یشەسازیش سزای دارایی درا.

دوای رووداوەکانی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان لە نێوان سیروانی نوێ و پیشەسازی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە پشت بەستن بە بەڵگەی ڤیدیۆی و راپۆرتی سەرپەرشتیاری یاریی، سیروانی نوێی بە دوو یاریی بەبێ هاندەر سزا دا و بڕی یەک ملیۆن دیناریش پێبژاردن کرا.

محەمەد یاسین، گۆڵپارێزی پیشەسازیش لەم یارییە لە نێو سزادراوەکانە و بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار پێبژاردن کرا.

تەواوی بڕیارەکانی لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان؛

​کۆبوونەوەی ئاسایی ڕێکەوتی 27-12-2025
​دوای پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان و گرتە ڤیدیۆییەکان، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
​1. سەباڕەت بە یاری نێوان یانەی سیروانی نوێ و یانەی پیشەسازی (گەڕی 7ی خولی نایابی کوردستان)
​أ- سزادانی گۆڵپارێزی یانەی پیشەسازی ( محمد یاسین) بە پێ بژاردنی دارایی بە بڕی 500,000 (پێنج سەد هەزار) دیناری عێراقی، بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی 7، بەهۆی ڕەفتاری ناوەرزشی.
​ب- سزادانی یانەی سیروانی نوێ بە ئەنجامدانی 2 (دوو) یاری بەبێ هاندەر، بەهۆی هاتنە ژوورەوەی هاندەر بۆ ناو یاریگا بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی 7.
​ج- سزادانی یانەی سیروانی نوێ بە بڕی 1,000,000 (یەک ملیۆن) دیناری عێراقی، بەهۆی هێرشکردنی هاندەرێک بۆ سەر گۆڵپارێزی یانەی پیشەسازی( محمد یاسین) .

​2. سەبارەت بە یاری نێوان یانەی بازیان و یانەی کفری (گەڕی 3ی خولی پلە یەکی کوڕدستان)
​أ- سزادانی دارەبێشکە ( نەقالە )ی یانەی بازیان (ئاودێر ڕەحمان) بە ڕاگرتنی بۆ ماوەی 2 (دوو) وەرز (2025-2026 و 2026-2027) لە هەموو چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
​ب- سزادانی یانەی بازیان بە بڕی 1,000,000 (یەک ملیۆن) دیناری عێراقی، بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی 6ی سزای یانەکان.

​3. سەباڕەت بە یاری نێوان یانەی زاخۆ و یانەی قەڵادزێ (گەڕی 9ی خولی نایابی کوڕدستان )
​أ- سزادانی یاریزانی یانەی زاخۆ (عبدالرحمن إسماعیل) ژمارە 70، بە ڕاگرتنی بۆ 2 (دوو) یاری بەهۆی ڕەفتاری ناوەرزشی و لێدانی جەستەیی بە ئەنقەست، بەپێی بڕگەی (أ) لە ماددەی 7.
​ب- سزادانی سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ (ندیار علی) بەهۆی دووبارەکردنەوەی ڕەفتاری نەشیاو و هەڕەشە لە ناوبژیوانی چوارەم بەم شێوەیە:
-​ڕاگرتنی بۆ 3 (سێ) یاری بەپێی بڕگەی (أ) لە ماددەی 6.
​- پێ بژاڕدنی دارایی بە بڕی 1,000,000 (یەک ملیۆن) دیناری عێراقی بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی 6.

​4. سەباڕەت یاری نێوان یانەی زانکۆی جیهان و یانەی خاک (گەڕی 4ی خولی پلە یەکی کوڕدستان )
​بەهۆی کەمیی ژمارەی پۆلیس لە یاریگا، بڕیاردرا یانەی زانکۆی جیهان سزا بدرێت بە بڕی 500,000 (پێنج سەد هەزار) دیناری عێراقی، بەپێی ماددەی 7ی سزای یانەکان.

​تێبینی: ئەم بڕیارانە شیاوی تێهەڵچوونەوەن (إستئناف) بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە کاتی دەرچوونیانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button