Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوار یانەی پرێمەرلیگ کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی ریال مەدرید دەکەن

خەونی ئەویش گەڕانەوەیە بۆ مەدرید..

Yariga App

یاریگا –

چوار یانەی پرێمەرلیگ چاودێری بارودۆخی خاکوبو رامۆن، بەرگریکاری لاوی ئیسپانی دەکەن و ئارەزووی گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو دەکەن.

رامۆن بەرگریکاری 21 ساڵە بەرهەمی ئاکادیمای کاستیایە و هاوینی رابردوو بە بڕی 2 ملیۆن و نیو یۆرۆ پەیوەندی بە کۆمۆ کرد و بووە بە یەکێک لە ئەستێرەکانی هێڵی بەرگری یانە ئیتاڵییەکە و تاوەکو ئێستا بە 1258 خولەک یاریی کردن زۆرترین خولەک لەنێوان بەرگریکارانی تیمەکەی یاریی کردووە. ئێستاش بەهای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ریال مەدرید هێشتا 50%ی خاوەندارییەتی ئەو یاریزانەی هەیە و بژاردەی کڕینەوەی بە نزیکەی 8 ملیۆن یۆرۆی لە داهاتوو هەیە.

خەونی ئەو یاریزانە هەر وەک خۆی ئاماژەی پێکردووە گەڕانەوەیە بۆ ریال مەدرید. بەڵام دەزانێت پێویستی بە کاتی یاریکردنی زیاتر هەیە، کە بەیاریکردن دەتوانێت ئاستی خۆی بگەیەنێتە یاریزانانی ریال مەدرید.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، چوار یانەی پرێمەرلیگ بەدواداچوونیان بۆ دۆخی بەرگریکارەکە کردووە و پەیوەندییان بە بەڕێوبەرانی کۆمۆ کردووە بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی گفتوگۆ بکەن.

بڕیاری کۆمۆ روونە، بە هیچ شێوەیەک لە گواستنەوەی زستانە دەستبەرداری بەرگریکارەیان نابن، خاکۆبۆ لە کۆمۆ دڵخۆشە و دەیەوێت وەرزەکە لەوێ تەواو بکات، بەڵام گوێ لە ئۆفەرەکان دەگرێت بۆ ئەوەی هاوین کۆمۆ جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button