
یاریگا –
لە هەنگاوێکی مێژووییدا کە نەخشەی بۆنە وەرزشییە جیهانییەکان بەرەو ناوچەی کەنداو دەگۆڕێت، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بە فەرمی شوێنی ئاههنگێرانی خهڵاتهكانی زهبێستی بۆ ساڵی داهاتوو ئاشكرا كرد.
راگەیاندنێکی مێژوویی لە لوتکەی جیهانی
ئەم ڕاگەیاندنە لە میانی بەشداریکردنی ئینفانتینۆ لە لوتکەی جیهانی وەرزش لە دوبەی هات، سەرۆکی فیفا ئاماژەی بەوە کرد ساڵی داهاتوو دوبهی پێشوازی له براوهكانی زهبێست دهكات و ئەم بڕیارە دوای واژۆکردنی هاوبەشییەکی ستراتیژی نوێ دێت، کە ئامانج لێی رێزلێنانە لە باشترین یاریزان، راهێنەر و تیپەکانی جیهان لە ناو دڵ و پایتەختی مۆدێرنەی وەرزشی جیهان، کە ئەویش دوبەییە.
“This ball is a magic instrument that transforms the faces of children into happy children, and it transforms adults into happy adults.”
Gianni Infantino
President of Fédération Internationale de Football Association#WSS«هذه الكرة أداة سحرية تزرع البهجة في قلوب الأطفال… pic.twitter.com/A0gPxej55Z
— WorldSportsSummit (@WSS) December 29, 2025
ئینفانتینۆ لە وتارەکەیدا گوتی،
“لێرەوە هاوبەشییەکی نوێ رادەگەیەنین بۆ خەڵاتکردنی ئەستێرەکان، تۆپی پێ تەنیا یاری نییە، بەڵکو ئەو هێزەیە کە جیهان یەکدەخات و دوبەی شوێنێکی نموونەییە بۆ نیشاندانی ئەم یەکگرتووییە.”
دوبەی؛ پایتەختی نوێی خەڵاتەکان
هەڵبژاردنی دوبەی وەک میوانداری زهبێست دوای ئەوە دێت کە ئەم شارە ساڵانە بە سەرکەوتوویی مەراسیمی خەڵاتەکانی گۆڵب سۆکەر بەڕێوەدەبات، فیفا دەیەوێت ئەم ئەزموونە سەرکەوتووەی دوبەی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی مەراسیمی باشترینەکانی خۆی بگەیەنێتە ئاستێکی نوێ لە رووی رێکخستن و ئامادەبوونی ئەفسانەکانی تۆپی پێ.
ئێستا چاوەکان لەسەر ساڵی داهاتوون، کە دوبەی دەبێتە شانۆی کۆبوونەوەی سەرجەم ئەستێرەکانی جیهان و باشترینهكان له دوبهی ئاشكرا دهكرێت.
مەراسیمی 2025 لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، ململانێیەکی توندی بەخۆوە بینی، عوسمان دیمبێلی هێرشبەری فەڕەنسی خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاوانی بردهوه، لەسەر ئاستی ئافرەتانیش، ئایتانا بۆنماتی ئەستێرەی ئیسپانی و بارسێلۆنا بۆ جارێکی تر سەلماندی کە شاژنی بێ رکابەری یاریگاکانە و خەڵاتی باشترینی بردەوە.



