Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

کاریگەرترینەکانی لالیگا؛ چوار یاریزان ململانێی لوتکەی باشترین دەکەن

کیلیان ئێمباپێ لە کوێی لیستی کاریگەرترینەکانی لالیگادایە؟

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی 2025 و تێپەڕبوونی 17 گەڕ لە یارییەکانی خولی ئیسپانی ململانێی بەدەستهێنانی نازناوی “باشترین یاریزانی یاریی گەیشتووەتە لوتکە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، كه‌ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌ تاوەکو ئێستا 172 یاری كراون و 95 یاریزانی جیاواز توانیویانە ئەم خەڵاتە ببەنەوە، کە لەلایەن شارەزایانەوە به‌ربژێردەکرێن و لەلایەن هاندەرانەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت.

بارسێلۆنا لە پێشەنگی یانەکانە

لەسەر ئاستی یانەکان، یانەی بارسێلۆنا خاوەنی زۆرترین یاریزانی جیاوازە کە خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریییان بردوەتەوە (9 یاریزان)، لە دوای ئەویش ئاتلێتیکۆ مەدرید بە (8 یاریزان) و ریاڵ بێتیس بە (7 یاریزان) دێن. لە بەرامبەردا، یانەی ئۆڤیێدۆ کەمترین یاریزانی هەیە کە تەنیا 2 یاریزانی توانیویانە ئەم نازناوە بەدەستبهێنن.

لوتکەی باشترین یاریزانی یارییەکە: چوار یاریزان بە پێنج خەڵات

تاوەکو ئەم ساتە، چوار یاریزان بە هاوبەشی لە پلەی یەکەمی ئەو یاریزانانە دێن کە زۆرترین جار بوونەتە باشترین یاریزانی یارییەکە، ئەوانیش:

1. خۆرخی دێ فرۆتۆس (رایۆ ڤاییکانۆ):

سەرەڕای ئەوەی پێکان بۆ ماوەیەک رایگرت، بەڵام دێ فرۆتۆس وەرزێکی خەونەکانی بەڕێ دەکات، ئەو توانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت و تاوه‌كو ئێستا چوار گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە، بە پێنج جار بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریی پێشەنگی گرتووە.

2. ئارۆن ئیسکاندێل (ئۆڤیێدۆ):
تاکە گۆڵپارێزە لەم لیستەیه‌، ئیسکاندێل بووەتە دیوارێکی پۆڵاین و تەنیا هۆکارە کە یانەکەی هێشتا لە ململانێدایە. ئەو بە تۆمارکردنی پێنج کلین شیت توانیویەتی پێنج جار خەڵاتی باشترین یاریزان بباتەوە.

3. ڤێدات موریكی (مایۆرکا):

ڤێدات گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی خۆی، تاوه‌كو ئێستا 9 گۆڵی تۆمارکردووە، کە ئەم ژمارەیە زیاترە لەوەی لە دوو وەرزی رابردوو تۆماری کردبوو. ئەو پێنج جار وەک باشترین یاریزان دەستنیشانکراوە.

4. نیکۆ ویلیامز (ئاتلێتیک بلباو):

سەرەڕای ئەوەی بەدەست پێکانەوە دەیناڵاند، بەڵام نیکۆ هێشتا باشترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، بە تۆمارکردنی 3 گۆڵ و 3 ئەسیست، توانیویەتی پێنج جار خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریی بۆ خۆی بباتەوە و ببێتە یەکێک لە کاریگەرترینەکانی خولەکە.

ئەم ململانێیە نیشانەی ئەوەیە کە لالیگای ئەم وەرزە تەنیا لە نێوان ئەستێرە گەورەکانی وەک ئێمباپێ و یاریزانانی بارسا نییە، بەڵکو یاریزانانی یانە مامناوەندەکانیش رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دیاریکردنی چارەنووسی یارییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button