Loading...
جیهانگرنگترین

لە ریزبەندیی گرانبەهاترین تیمە وەرزشیەکاندا یانەکانی تۆپی پێ بەدەگمەن دەبینرێن

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی تۆپی پێ بە پڕ جەماوەرترین وەرزش دادەنرێت لەنێو سەرجەم جۆرەکانی دیکەی بوارەکەدا، کەچی هێشتا لە رووی بەهای ماددیەوە هیچ تیمێک نەیتوانیوە خۆی لە “تۆپ تێن” واتا ریزبەندی 10 بەنرخرترین تیمە وەرزشیەکانی جیهاندا جێبکاتەوە.

پێگەی بەناوبانگی فۆربێس تایبەت بە راپۆرتە داراییەکان بە خستنەڕووی داتایەک ئەو چەند دێڕەی سەرەوەی سەلماندووە. کە تێیدا لەسەر ئاستی 25 تیمی جیهان بۆ وەرزشە جیاوازەکان، تەنها یانەکانی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد دەبینرێن ئەوانیش زۆر لە خوارەوەی ریزبەندییەکەن.

وەک لە ماڵپەڕەکەدا هاتووە، تۆپی پێی ئەمریکی و تۆپی باسکە کە دوو وەرزشی خاوەن جەماوەرێکی ئێجگار زۆرن لەو وڵاتە،  ریزبەندییەکەیان داگیرکردووە بەجیاوازییەکی زۆر لە یانە شاهانەکەی ئیسپانیا. کە بەهاکانیان بە دۆلار دیاریکراوە، بەم جۆرەیە:

  1.  داڵاس کاوبۆیز بۆ تۆپی پێی ئەمریکی: 13 ملیار
  2. گۆڵدن ستەیت وۆریەرز: 11 ملیار
  3. لۆس ئانجڵز رامز بۆ تۆپی پێی ئەمریکی: 10.5 ملیار
  4. نیویۆرک جایەنتز بۆ تۆپی پێی ئەمریکی: 10.1 ملیار
  5. لۆس ئانجڵز لەیکەرز: 10 ملیار
  6. نیویۆرک نیکس بۆ تۆپی باسکە: 9.75 ملیار
  7. نیویۆرک ئینگلاند پاتریۆتس: 9 ملیار

هەر بەپێی ریزبەندییەکە، ریال مەدرید بە بەهای 6 ملیار و 8 ملیۆن دۆلار لە پلەی 20دا هاتووە. هاوتا ئینگلیزیەکەشی بە 6 ملیار و 6 ملیۆن دۆلار لە پلەی پێش کۆتایی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button