
یاریگا –
یانەی چێڵسی لێکۆڵینەوەیەکی بۆ دیاریکردنی ناسنامەی ئەو کەسەی کە دوای شکستەکەیان لە یاریگای خۆیان، کورسیی یەدەگی یانەی ئاستۆن ڤێلای ئاوباران کرد، دەستپێکردووە
وردەکاریی رووداوەکە
رۆژنامەی سهن بڵاویکردەوە، دوای فیکەی کۆتایی یارییەکە لە ستامفۆرد بریج، لە کاتێکدا ستاف و یاریزانانی ئاستۆن ڤێلا ئاهەنگیان بە بۆنەی بردنەوەكهیان دەگێڕا، تەنێک گیراوەتە یەدەگی یانە میوانەکە کە وادەردەکەوێت بوتڵە ئاو بووبێت.
بەهۆی ئەو هەڵدانەوە، ئاو رژاوە بەسەر بەشێک لە یاریزانان و ستافی یانەی ئاستۆن ڤێلا.
Chelsea launch investigation after object is thrown at Aston Villa bench https://t.co/Mw8E2oK0n0
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) December 28, 2025
کاردانەوەکان و شوێنی رووداوەکە
هەرچەندە ژمارەیەک کەس دیمەنی رژانی ئاوەکەیان بەسەر ستافی ڤێلادا بینیوە، بەڵام هێشتا روون نییە کێ بوتڵەکەی هەڵداوە و لە کوێوە هاتووە.
جێگای ئاماژەیە، کورسیی یەدەگی هەردوو یانەکە بە مەودایەکی کەم لە دوولای تونێلەکەوە جیاکراونەتەوە و راستەوخۆ دەکەونە پێش هاندەرانی نهۆمی خوارەوەی ستاندی رۆژهەڵات.
تاوهكو ئێستا روون نییە ئایا یانەی ئاستۆن ڤێلا سکاڵای له چێڵسی یان نوێنەری پریمەرلیگ تۆمار کردووە یان نا، بەڵام خولی نایابی ئینگلیزی ئاگاداری ئهو بابهتهیه، هەرچەندە هەر سزایەکی دیسپلینی دەبێت لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەربچێت.
گرژییەکانی ناو یاریگا
یارییەکە خۆی پڕ بوو لە گرژی و توندوتیژی، کە تێیدا ناوبژیوان ههشت کارتی زەردی بەڕووی یاریزاناندا بەرزکردەوە پێنج بۆ چێڵسی و سێ كارت بۆ یاریزانانی ئاستۆ ڤێلا.
یەکێک لە دیمەنە دیارەکان شەڕە قسەی نێوان مارک کوکورێلا و ئۆنای ئێمری راهێنەری ئاستۆن ڤێلا بوو، دوای پاڵنان بە یەکتر لەگەڵ مۆرگان رۆجەرز.
ریکۆردی ئەستۆن ڤێلا
ئەم رووداوە دوای ئەوە هات کە ئۆلی واتکینز وەک یەدەگ هاتە ناوەوە و دوو گۆڵی تۆمارکرد، بەمەش ئاستۆن ڤێلا بردنەوەی 11ـی لەسەریەکی لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکرد ئێستا ڤێلا تەنیا سێ خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگ دووره.



