Loading...
کوردستانگرنگترین

دوای نزیکەی 300 هەزار دەنگ کام بەربژێرانە لە بردنەوەی خەڵاتەکانی یاریگا نزیکن؟

لەماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێردا نزیکەی 300 هەزار کەس دەنگیانداوە

Yariga App

یاریگا –

لەماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێردا نزیکەی 300 هەزار کەس دەنگیان بۆ خەڵاتەکانی یاریگا بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی کورد لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2025 داوە.

پێنجشەممە 25ـی دێسێمبەری 2025 تۆڕی وەرزشی یاریگا دەرگای دەنگدانی بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانان، راهێنەران و هاندەرانی کورد لەسەر ئاستی عێراق کردەوە و هاندەران بە گەرموگڕییەکی زۆرەوە بەشداری دەنگدانەکەیان کردووە و لە کەمتر لە 72کاتژمێردا نزیکەی 300 هەزار دەنگ دراوە.

کلیک لێرە بکە و دەنگی خۆت بە باشترینەکان بدە

بۆ دیاریکردنی باشترین راهێنەری کورد لەسەر ئاستی عێراق، 12 راهێنەر بەربژێرن و تاوەکو ئێستا نزیکەی 31 هەزار کەس دەنگیان داوە، سلێمان رەمەزان، راهێنەری پێشووی دهۆک %59ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لەدوای ئەو سەمیر بابۆ، راهێنەری پێشووی هەولێر %12ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و عادل عەلی، راهێنەری شێروانەش %7ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین راهێنەری 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین گۆڵپارێز، 11 گۆڵپارێز بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 27 هەزار کەس دەنگیانداوە، عیماد عیسا، گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ %35ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی ئێستای یانەی هەولێر %24 دەنگەکانی بەدەستهێناوە،  دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێزی گەرمە %12ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین گۆڵپارێزی 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین بەرگریکار، 12 بەرگریکار بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 38 هەزار کەس دەنگیانداوە، سیابەند عەگید، بەرگریکاری یانەی دهۆک %37ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە و ئاکام هاشم، ئەستێرەی یانەی زەوڕا %19ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، سیپان سەدیق بەرگریکاری قوە جەوییە %18ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین بەرگریکاری 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین ناوەڕاستکار، 12 ناوەڕاستکار بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 39 هەزار کەس دەنگیانداوە، هاڕون ئەحمەد ئەستێرەی دهۆک %55ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئوسامە رەشید، ناوەڕاستکاری زاخۆ %17ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بیلال ساڵح، ناوەڕاستکاری شێروانە %4ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و  ئاسۆ محەمەد، ناوەڕاستکاری چوارقوڕنە %6ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین ناوەڕاستکار 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین هێرشبەر، 12 هێرشبەر بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 38 هەزار کەس دەنگیانداوە، شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەی زاخۆ %39ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پەشەنگ عەبدوڵا، هێرشبەری دهۆک %31ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئیبراهیم غازی هێرشبەری پێشووی دهۆک و نەفت %10ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئاستۆ رۆستەم، هێرشبەری نەورۆز %6ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین هێرشبەر 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی ساڵی 2025، 10 یاریزان بەربژێرن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 39 هەزار کەس دەنگیانداوە،هاڕون ئەحمەد %45ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و شێرکۆ کەریمیش %29ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئاکام هاشم، %12ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین یاریزانی 2025

بۆ دیاریکردنی باشترین هاندەران، 11 یانە هاندەرانیان بەربژێرن، تاوەکو ئێستا ئەم خەڵاتە زۆرترین دەنگی بۆ دراوە و زیاتر لە 66 هەزار کەس دەنگیانداوە، هاندەرانی دهۆک %36ـی دەنگەکانیان کۆکردووەتەوە، هاندەرانی زاخۆ %33ـی دەنگەکانیان کۆکردووەتەوە، هاندەرانی چوارقوڕنە %17ـی دەنگەکانیان کۆکردووەتەوە و هاندەرانی نەورۆزیش %6ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی یاریگا بۆ باشترین هاندەران 2025

دەنگدان بۆ خەڵاتەکانی یاریگا تاوەکو 27 رۆژی دیکە بەردەوامدەبێت، پاشان ناوی براوەکان ئاشکرا دەکرێن و لە رێوڕەسمێکی گەورە خەڵات بەسەر براوەکان دابەشدەکرێت.

کلیک لێرە بکە و دەنگی خۆت بە باشترینەکان بدە

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button