Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئەمە رێگای پاڵەوان نییە؛ هۆشداری دەدرێته‌ ئارسیناڵ رایا بووەتە تاکە فریادڕەس

بەفیڕۆدانی هەلەکان؛ ئەو نەخۆشییەی خەریکە نازناوەکە لە ئارسیناڵ دەستێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەگەر لە کۆتایی وەرزی 2025-2026 یانەی ئارسیناڵ نازناوی پریمەرلیگ بەرز بکاتەوە، ئەوا بێگومان گرتەی گەڕاندنەوەی تۆپەکەی دەیڤد رایا لە بەرامبەر یانکوبا مینتێی یاریزانی برایتن، دەبێتە بەشێکی سەرەکی له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌،

تۆڕی ئاتلێتیك راپۆرتێكی له‌سه‌ر دۆخی ئارسیناڵ بڵاوكرددووته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات رایا بووته‌ فریاد ره‌س، بەڵام پرسیارە گەورەکەی میدیای بەریتانی ئەوەیە، ئایا پێویست بوو کار بگاتە ئەوەی پێویستیان بەو سەیڤ گۆڵپارێزه‌ ئیسپانیه‌كه‌  بێت؟

پاڵەوانێک لەژێر فشاری هێرشبەران

ماڵپەڕی ئاتلێتیك لە شیکارییەکەیدا بۆ دۆخی گەنەرز دەنووسێت:

“جارێکی تر، زیاده‌رۆی له‌ بەفیڕۆدانی هەلەکان لەلایەن یاریزانانی ئارسیناڵەوە، دۆخێکی گرژی و دڵەڕاوکێی لەناو یاریگادا دروست کرد.”

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا تووشی کێشەیەک بووە کە دەکرێت کوشندە بێت؛ ئەوان یارییەکان کۆنترۆڵ دەکەن و هەلی زۆر دەڕەخسێنن، بەڵام لە کوشتنی یارییەکە و تۆمارکردنی گۆڵی دووەم و سێیەم شکست دەهێنن، ئەمەش وادەکات یارییەک کە دەکرێت بە ئاسانی 3-0 ببەنەوە، تاوه‌كو چرکەساتی کۆتایی لە مەترسی یەکسانبووندا بمێننەوە.

رایا؛ پیاوی رزگارکەر

راپۆرتەکە ستایشی ئاستی دەیڤد رایا دەکات و بە خاڵی وەرچەرخان ناوی دەبات، ئەو تۆپەی لە مینتێی گەڕاندەوە، تەنیا سەیڤێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو پاراستنی هیواکانی نازناو بوو، بەڵام زە ئاتلێتیک هۆشداری دەدات کە تیپێک کە دەیەوێت ببێتە پاڵەوان، ناکرێت هەموو هەفتەیەک پشت بە موعجیزەی گۆڵپارێزەکەی ببەستێت بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵەی هێرشبەرەکانی.

دڵەڕاوکێ لە ئییمارات

ئەم دیاردەی بەفیڕۆدانی هەلانە تەنیا کاریگەری لەسەر ئەنجام نییە، بەڵکو کاریگەری دەروونی خراپی لەسەر هاندەران و خودی یاریزانەکانیش دروستکردووە. لە جێگەی ئەوەی یارییەکان بە ئاسوودەیی تەواو بکەن، هەر یارییەک دەبێتە جەنگێکی دەمارگیری تاوه‌كو فیکەی کۆتایی.

دەیڤد رایا کارەکەی خۆی بە نایابی دەکات، بەڵام ئەگەر ئارسیناڵ چارەسەرێک بۆ زیاده‌رۆی هێرشبەرەکانی نەدۆزێتەوە، له‌وانه‌یه‌ سەیڤەکانی رایا بە تەنیا بەس نەبن بۆ گەیشتن بە نازناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button