Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گەورەترین دووڕوویی؛ نهێنییە تاریکەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز کە بە 517 ملیۆن بارسێلۆنای لە لەناوچوون رزگارکرد

رۆژنامەی مارکا تیرێکی ژەهراوی لە دڵی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدات

Yariga App

یاریگا –

پێدرۆ مارۆتا لە رۆژنامەی مارکا گۆمەکەی بە یەکجاری شەڵەقاند و بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک دار و بەردی بەسەر فلۆرێنتینۆ پێرێزدا رووخاند.

پێدرۆ نووسیویەتی لە رۆژنامەنووسەکانی هاوڕێم زانیوومە و خوێندوومەتەوە، زانیاری وردیان لە دەرورووبەری فلۆرێنتینۆ پێرێز دەستکەوتووە گوایە دەیەوێت بەهۆی دۆسیەی نێگرێیرا داوای قەرەبوو لە بارسێلۆنا بکات.

فلۆرێنتینۆ پێرێز داوای لە پارێزەرەکانی کردووە سەرجەم یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، یاسای مەدەنی و تاوانکاری و تەنانەت یاساکانی هاتوچۆ و کتێبی پیرۆزیش بگەڕێن بۆ ئەوەی دەقێک بدۆزینەوە بارسێلۆنای پێسزابدات.

چی دووڕووییەک لەمە گەورەترە؟

هەموو هەواڵ و مانشێتێکی نوێی مەدریدییەکان لە دژی بارسێلۆنا لە راستیدا راستەوخۆ خزمەتی بارسێلۆنا دەکات و کاری لاپۆرتا لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئاسان دەکات.

فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەو کەسەیە هەوڵدەدات سزای بارسێلۆنا و خوان لاپۆرتا بدات، کەچی هەر خۆی بوو لە سەختترین کاتەکان بە 517 ملیۆن یۆرۆ یارمەتی بارسێلۆنایدا و یانەکەی لە رووخان رزگارکرد.

دووبارەی دەکەمەوە بە 517 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری بارسێلۆنای کرد کە ئەو پارەیە یەکسانە بە بودجەی وەرزێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بۆچی ئەو رۆژنامە و تەلەڤیزیۆن و میدیایانەی لایەنگری ریال مەدریدین باسی ئەو بابەتە ناکەن؟ کە باسی ناکەن واتای ئەوە نییە شتەکە رووینەداوە.

من بۆتانی رووندەکەمەوە کە بۆچی باسی ناکەن؛

ریال مەدرید لە 2022 دوو ئامانجی هەبوو، یەکەم لەناوبردنی خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا و دووەم تێکدانی رێککەوتنی سی ڤی سی.

رێککەوتنی CVC ئەو رێککەوتنە بوو کە کۆمپانیایەک بڕی 80 بۆ 160 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە هەر یانەیەک دەکرد، لە بەرامبەردا دەبووە خاوەنی %10ـی مافی پەخشی تەلەڤیزیۆنی یانەکە بۆ ماوەی 50 ساڵ.

بەڵام یانەکانی ریال مەدرید، بەرسێلۆنا، ئاتلێتیک بیلباو و ئێبیزا رەتیانکردەوە واژۆ لەسەر ئەو رێککەوتنە بکەن.

بەڵام ئەوکاتە بارسێلۆنا لە دۆخێکی ناجێگیردا بوو، قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بوو بوو، قەرزی دیکەی بۆ نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆو کردبوو، دەبوو لە مووچەی گشتی یاریزانانی تیپەکەی 144 ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە ئەگینا سڕ دەکرا و نەیدەتوانی گرێبەستی نوێ واژۆ بکات. هاوینی پێشووش بەناچاری دەستبەرداری مێسی بوو بوو.

لەرووی وەرزشیشەوە تیپەکە وێرانبوو، لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی کۆمەڵەکان دەرکرا، لە جامی شا لە قۆنازی 16 دەرکرا و نەگەیشتە یاریی کۆتایی جامی سوپەریش.

لەو کاتە سەختەدا، فریشتەی رزگارکەر دەرکەوت کە فلۆرێنتینۆ پێرێز بوو.

پێرێز دەیویست رێگری لە خوان لاپۆرتا بکات بە رێککەوتنی CVC رازیبێت و ئامانجی بوو گورزێکی گەورەش لە تێباس بدات.

ریال مەدرید بە مەبەستی زیان گەیاندن بە تێباس، گرێبەستێکی چەوری بۆ بارسێلۆنا لەگەڵ سندوقێکی وەبەرهێنان ئامادەکرد.

ریال مەدرید خۆی پێشتر لەگەڵ ئەو سندوقە کاری کردبوو، گرێبەستێکی بە بەهای 330 ملیۆن یۆرۆ واژۆکردبوو، پارەکەشی لە داهاتی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەدایەوە.

لە ئەنجامدا بارسێلۆناش بە یارمەتی و ئاسانکاری پێرێز گرێبەستێکی بە بەهای 517 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئەو سندوقە وەبەرهێنان کرد و لە بەرامبەردا %25ـی مافی پەخشی بارسێلۆنا بۆ ماوەی 25 ساڵ بۆ سندوقەکە دەبوو.

لە ئەنجامدا کە بارسێلۆنا لە مووچەی گشتی تیپەکەی 144 ملیۆن یۆرۆ کورتهێنانی هەبوو راستەوخۆ کورتهێنانەکە نەک هەر نەما، بەڵکو 373 ملیۆن یۆری دیکە چووە گیرفانی بارسا و دەیتوانی بە بەهای ئەو پارە زۆرەش مووچە بۆ یاریزانی نوێ دابین بکات.

بەهۆی ئەو پارە “پارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز” بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ فێران تۆرێس، لیڤاندۆڤسکی، رافینیا و کوندێ واژۆکرد و 210 ملیۆن یۆرۆی بۆ مووچەی هەر چوار گرێبەستەکە تەرخانکرد.

تەنانەت دوای ئەو رووداوە لە نزیک کامپ نۆو تیفۆیەکەی گەورە بەرزکرایەوە و لەسەری نووسرابوو “سوپاس فلۆرێنتینۆ پێرێز”

دوای ئەوەش بارسێلۆنا %49ـی ستۆدیۆکانی بە 200 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت و پارەیەکی دیکەی خەیاڵی چووە گیرفانی بارسێلۆنا، پێرێز نوقەی نەکرد و یەک وشەی نەگووت. داهاتی گشتی بارسێلۆناش لە هەژمارەکەیدا گەیشتە ئاستی باڵا و 717 ملیۆن یۆرۆی کۆکردەوە.

پاشان لە وەرزی 2022/2023 بارسێلۆنا لالیگا و جامی سوپەری بردەوە و باڵادەستی لە ناوخۆیی دەستیپێکرد. لەو وەرزەوە بارسێلۆنا نازناوی زیاتری ناوخۆی ئیسپانیای لە ریال مەدرید بردووەتەوە.

ئێستا کە بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە پڕۆژی سوپەرلیگ بکشێتەوە، ریال مەدرید دەیەوێت لە رێگەی دۆسیەی نێگرێیرا سزای بدات، لەکاتێکدا خودی ریال مەدرید بارسێلۆنای بە 517 ملیۆن یۆرۆ لە لەناوچوون رزگارکرد.

ئەمەش گەورەترین گاڵتەجاڕیی و دووڕوویە تاوەکو ئێستا وەکو پێدرۆ مارۆتا “نووسەری راپۆرتەکە” ئاشنای بووبم.

بابەتی زیاتر

Back to top button