Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تۆنی کروس باشترینەکانی جیهان دەستنیشاندەکات

چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆماریۆ، ئەفسانەی بەڕازیل کردووە

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کروس، ئەفسانەی ئەڵمانی بڕوای وایە ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە و ئانچێلۆتیش باشترین راهێنەرە لەمێژوودا.

کروس لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆماریۆ تیڤی، کە ئەفسانەی بەڕازیلی رۆماریۆ پێشکەشی دەکات وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی داوەتەوە، هەرچەندە خۆی ئەڵمانییە و یاریی بۆ بایرن میونشن کردووە، بەڵام بڕوای وایە هیچ یانەیەک لە ریال مەدرید باشتر نییە.

باشترین یانەی جیهان؟

 

پرسیارێکی ئاسانە، من بەختم هەبوو 10 ساڵ یاریم بۆ گەورەترین یانەی جیهان کرد. لە ریال مەدرید سەرکەوتووترین کاتەکانی کاروانی وەرزشیم بەڕێکرد و یانەکە وەکو خێزانێکی گەورە وابوو. ئەو 10 ساڵە باشترین ساڵەکانی کاروانی وەرزشیم بوون بەبێ هیچ گومانێک.

باشترین راهێنەری جیهان؟

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی، نەک تەنها لەبەر تاکتیکەکانی، ئەو لە هەموو کەسێک باشتر دەیزانی چۆن تیپەکان گەورەکان بەڕێوەببات.

 

ئالیانز ئارێنا یاخود سانتیاگۆ بێرنابیۆ؟

 

سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یاریگای ریال مەدرید باشترین یاریگای جیهانە.

سەرسوڕهێنەرترین یاریی؟

یاریی کۆتایی چامۆیۆنزلیگ بەرامبەر یوڤێنتوس 4-1 لە 2017.

باشترین یاریزان یاریت لەگەڵ کردووە؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button