Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گواردیۆلا بەتوندی لەسەر دۆسیەی نێگرێرا هاتەدەنگ

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلاش قسەی خۆی کرد لەبارەی ئەو مشتومڕەی شەقامی وەرزشی ئیسپانیای سەرقاڵ کردووە کە ئەویش دۆسیەی خۆسێ نێگرێرایە کە ریال مەدرید وەک بەرتیلخواردن لەدژی بارسێلۆنای رکابەری بردوویەتیە دادگا.

مشتومڕەکە چەند ساڵێکە درێژەی هەیە و تەنانەت لە مانگی مارسی 2023یش یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەستوەردانی لە کەیسەکەدا کرد:

یوێفا داوای روونکردنەوەی زیاتر لەسەر کەیسی نێگرێرا دەکات

دۆسیەکە بەشێکی زۆری ئەو ماوەیە دەگرێتەوە کە یانە کاتالوونیەکە لە لووتکەی ئاستی تۆپی پێدا بە راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا کە سەرجەم نازناوە نێوخۆیی و ئەوروپیەکانیان داگیرکردبوو.

لە نوێترین کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا، راهێنەرە ئیسپانیەکەی ئێستای مانچێستەر سیتی لەلایەن رۆژنامەنووسێکەوە رووبەڕووی پرسەکە کرایەوە و، لە وەڵامدا پێپ بە داکۆکیکردنێکی سەختەوە لە یانەکەی پێشووی گوتی

بە رستەیەک رای خۆمت پێ دەڵێم و وەڵامت دەدەمەوە. دوای قسەکەشم ئیتر سەرۆک لاپۆرتا کە سەرۆکی ئێستایە و سەرۆکەکانی ئەوکاتیش بێتاوان دەبن دەربارەی ئەوەی خەڵکی چی دەڵێت لەسەر بارسێلۆنا. بارسێلۆنا بەخۆی بێتاوانە. سەرۆک لاپۆرتاش هەروا بێتاوانە.

پەیامنێرەکە جارێکیتر پرسیار لە پێپ کردەوە:

کاتێ تۆ راهێنەری بارسێلۆنا بووی هیچ شتێکی هەڵە لەو جۆرەت بینی؟

تۆ زۆر گەنجی. نەتبینیوە ئەم تیمە چ یارییەکی دەکرد. ئەوە ئابڕووچوون نەبوو چۆن یارییمان دەکرد. ئێمە هەموو نازناوەکانمان بردەوە. ئێمە زۆر لە رکابەرەکانمان باشتربووین. بەڵام تۆ زۆر گەنجیت. دوایی ڤیدیۆکانت بۆ دەنێرم و تەماشایان بکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button