
یاریگا –
لیڤەرپوول لەسەر حیسابی وۆڵڤز چوارەمین بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و تیمەکەی ئارنە سڵۆت توانیان شتێک لە ناسنامەی یانەکە پیشان بدەنەوە کاتێک 2-1 لە گورکانی ئینگلتەرایان بردەوە.
گۆڵەکانی رێدز لە رێگەی ریان خرافنبێرگ و فلۆریان ڤێرتز لە خولەکەکانی 41 و 42 تۆمارکران کە ئەوەی یەکەمین بە ئەسێستی جێریمی فریمپۆنگ بوو.
ئەستێرە هۆڵەندیە یەکێک بوو لە گواستنەوە دیارەکانی لیڤەر لە مێرکاتۆی هاوینە کە لە لیڤەرکوزنەوە پەلکێشی ئینگلتەرایان کرد، بەڵام بە گەیشتنی بە ئانفیڵد دووچاری پێکانی جیاواز بووە. دوای یارییەکە ئارنە سڵۆت وەسفێکی بەرگریکارەکەی لای راستی کرد و وتی
جێریمی نموونەیەکی نایابە. ئێستا کە ئامادەیە، بەدڵنیاییەوە دەتوانێت یارمەتیمان بدات. چونکە هەفتەی رابردوو بەرامبەر تۆتنهام ئەسێستێکی کرد. ئەوە ئەمڕۆش ئەسێستێکی نایاب بەرامبەر وۆڵڤز. لە خێرایی و بۆشایی دروستکردندا بڵێی، هەیەتی، ئەوەش زۆر گرنگە و پێویستە بۆ تۆپی پێی مۆدێرن.
🟥Arne Slot on Jeremie Frimpong and his performance against Wolves:
🗣️”Jeremie is a great example. Now, if he’s fit, he can definitely help us because last week he had the assist against Tottenham and then today, he had a great assist against Wolves. Pace, that’s what he has,… pic.twitter.com/PG44N21YGe
— AnfieldIndex (@AnfieldIndex) December 27, 2025
بەو بردنەوەیە، تیمەکەی سڵۆت کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 32 و لە پلەی خۆیان لە لەی چوارەم قایمکرد.



