Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

واتکینس بەرامبەر چێڵسی مێژووی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستۆن ڤیلا بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و ئەمجارە بە سەرکردایەتی ئۆلی واتکینس کە بووە فریادڕەسی تیمەکەی ئونای ئێمری.

ڤیێلا لە هەفتەی 18ی پرێمەرلیگ بووە میوانی بلووز. یارییەکە تا خولەکی 63 لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ بوو تا ئەوکاتەی واتکینس قسەی خۆی کرد و تۆڕی یانە لەندەنییەکەی هەژاند دوای تەنها 4 خولەک لە هاتنە ناوەوەی بۆ جەنگەکەی ستامفۆردبریج.

هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بەوەشەوە نەوەستا و لە خولەکی 84 گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و سێ خاڵی دیکەی زێرینی بەخشیە ئەستۆن ڤیلا.

گۆڵی دووەمی واتکینس ریکۆردێکی نوێی لەگەڵ بوو. ناوبراو بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزی لە سێ یاریی لەدوای یەک لەنێو ستامفۆرد بریج گۆڵی بردنەوە تۆماربکات.

پێشتر توانیبووی لە ئەپرێلی 2023 و سێپتەمبەری هەمان ساڵ ئەو کارە بکات.

ئەوە 11هەمین بردنەوەی لەسەریەک بوو بۆ ئەستۆن ڤیلا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی ئەم وەرزە کە ریکۆردێکی دیکەی مێژووییە لە تۆماری یانەکەدا.

کوڕانی ئێمری بە رکابەرێکی سەرسەختی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دادەنرێن. ئێستا خاوەنی 39 خاڵن لە پلەی سێیەم. تەنها خاڵێک لە مانچێستەر سیتی پلەی دووەم و، سێ دانە لە ئارسیناڵی پێشەنگەوە دوورن. یاریی داهاتووشیان کە کۆتا یاریی ئەم ساڵی 2025 دەبێت، بەرامبەر گەنەرزە بۆ شەڕی لووتکەی خولەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button