Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

راپۆرتی تایبەت؛ ریال مەدرید، لە قەیرانەوە بۆ شکۆمەندی

Yariga App

یاریگا –

مێژووی ریال مەدرید پڕە لە نموونەی ئەو دۆخە سەختانەی بە سەرکەوتن کۆتاییان هاتووە، بەتایبەت لە چامپیۆنزلیگ. زۆر جار یانەی شاهانە بە شێوەیەکی نائاسایی توانیویەتی بەسەر کێشە ناوخۆیی و دۆخە ناسەقامگیرەکان زاڵبێت و لە کۆتایی وەرزەکەدا بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم راپۆرتەدا چەند نموونەیەک لە مێژووی ریال مەدرید لە کاتی قەیرانەکاندا دەخاتەڕوو.

یەکێک لە نموونەکان سەردەمی زینەدین زێدانە وەکو راهێنەری یانەکە کە جێگای رافا بینیتێزی گرتەوە دوای دۆڕانی لە کلاسیکۆ بە ئەنجامی 4-0، لە قۆناغی یەکەمی سەردەمی زینەدین زیدان، یانەکە لە لالیگا تاوەکو دوایین گەڕ شەڕی نازناوەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کرد، لە چامپیۆنزلیگیش لە یاریی کۆتایی لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە و نازناوە دوو گوێچکەکەی بردەوە، ئەم سەرکەوتنە تەنها سەرکەوتنێک نەبوو، بەڵکو خاڵی وەچارخان بوو و یانەکە سێ چامپیۆنزلیگی لەسەریەکی بردەوە.

لە پێشووتریشدا هەمان دۆخ بەسەر ریال مەدرید هاتووە، لە وەرزی 1999- 2000، لۆس بلانکۆس بە سەرەتایەکی خراپ لە للایگا دەستیپێکرد و تیپەکە لە ناوچەی دابەزین نزیک بوو، بەڵام دواتر ڤیسێنت دێل بۆسکی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی تیپەکەی گرتەدەست و لە کۆتایی وەرزدا یانەکەی لە پلەی پێنجەمی لالیگا گیرساندەوە و هەشتەمین چامپیۆنزلیگیشی بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

لە پێش ئەویش لە ساڵی 1998، مێرەنگی لەژێر سەرپەرشتی یوپ هاینکیز، نموونەیەکی دیکەی سەرکەوتنی یانەی شاهانەیە بەسەر قەیران و دۆخە سەختەکاندا، کاتیک یانەکە ئاستێکی نائومێدکەری لە پاڵەوانێتییەکان پێشکەشدەکرد و کۆنتڕۆڵی ژووری خۆگۆڕینی لەدەستدابوو، بەڵام دوای 32 یانە سپیپۆشەکەی بە نازناوێکی ئەوروپی شادکردەوە.

دواتر سەرۆکی ئەوکاتی ریال مەدرید، لۆرێنز سانز، ئاشکرایکرد کە بەر لە یاریی کۆتایی بڕیاری دەکردنی راهێنەری دابوو، بەهۆی نەمانی یەکگرتوویی تیپەکە لەو وەرزەدا.

ئەم نموونانە دەرخەری ئەوەن قەیرانەکان ناتوانن ریال مەدرید لە سەرکەوتن رابگرن، بەتایبەت لە چامپیۆنزلیگ، بەڵام مێژوو ئاماژە بەوەش دەدات ئەم سەرکەوتنانە زۆربەی جار دوای گۆڕینی راهێنەر بەدەستهاتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button