پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای کردووەتە ئامانج

یاریگا –
پاریس سان جێرمان لە نزیکەوە چاودێریی مارکۆس راشفۆرد دەکات، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا پێشکەشیکردووە.
راشفۆرد بە خواستن پەیوەندی بە بلوگراناوە کردووە، بەڵام ئاستە ناوازەکەی وایکرد پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بەدەستبهێنێتەوە دوای ئەو دۆخە سەختەی لە مانچێستەر یونایتد تووشیهات، ئێستا هێرشبەرەکەی بارسا دووبارە بووەتەوە جێی سەرنجی زلهێزەکانی ئەوروپا، لەکاتێکدا بارسێلۆنا بژاردەی کڕینی هەمیشەیی هەیە بە 30 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یانەکە پەلەی نییە لە بڕیاردان و بڕیاری کۆتایی پەیوەست دەبێت بە پەرەسەندنی زیاتری یاریزانەکە و دۆخی دارایی بارسا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئێل مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، پاریس یاریزانە 28 ساڵانەکەی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە سەروو 50 ملیۆن یۆرۆ بدات لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە.
هەرچەندە راشفۆرد رەنگە تەواو لەگەڵ فەلسەفەی پلانەکانی لویس ئینریکی دا نەگونجێت، کە ئیش لەسەر فشاری بەرز و بەرگرییەکی چڕی بێ تۆپ دەکات، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە پێشتر ئاماژەی بەوە داوە کە توانای گونجاندنی هێرشبەرە بەهرەمەندەکانی هەیە.



