
یاریگا –
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و نوێنەری یانەکانی خولی ئەستێرەکان کۆتایی هات، بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتووە، دەرەنجامی کۆبوونەوەکە گەیشتووەتە دوو بژاردەی کۆتایی بۆ ئەوەی خولەکە لەم وەرزەدا تەواو بکرێت و تووشی هەڵوەشانەوە نەبێت.
فشاری زۆر یان دابەشبوون؟
سەرچاوە تایبەتەکەی یاریگا ئاشکرای کرد کە یەکێتیی تۆپی پێ دوو سیناریۆی خستووەتە بەردەم یانەکان بۆ ئەوەی یەکێکیان هەڵبژێرن، دهبێت تاوهكو سبهی كاتژمێر 12:00 یانهكان وهڵامی كۆتایی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق بدهنهوه.
بژاردەی یەکەم: خولێکی چڕ
ئەم بژاردەیە بریتییە لە بەردەوامبوون لەسەر شێوازی ئێستای خولەکە، بەڵام بە مەرجێک خشتەی یارییەکان زۆر چڕ بکرێتەوە و یانەکان ناچار بن هەر سێ ڕۆژ جارێک یارییەک بكهن، بۆ ئەوەی خولەکە لە کاتی خۆیدا تەواو بێت، ئهگهر ئهم بژاردیه جێ بهجێ بكرێت یانهكان دهتوانن دوو یاریزانی پیشهگهر لهگهڵ سێ یاریزانی ناوهخۆی بۆ لیستهكهیان زیاد بكهن و ببێته 20 یاریزان.
بژاردەی دووەم: تەواوکردنی قۆناخی یەکەم و دابەشبوون
ئەمە ئەو بژاردەیەیە کە زۆرترین ئەگەری جێبەجێکردنی هەیە. بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، میکانیزمەکە بەم شێوەیە دەبێت:
1. خولەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو قۆناخی یەکەم (واتە یارییەکانی چوون) تەواو دەبێت.
2. دوای تەواوبوونی قۆناخی یەکەم، یانەکان بەپێی ڕیزبەندیی خاڵەکانیان دابەش دەکرێن بۆ دوو کۆمەڵە:
کۆمەڵەی پاڵەوان: 10 یانەی یەکەمی ریزبەندی (لە 1 تاوهكو 10) لە خولێکی جیاوازدا رکابەری لەسەر نازناوی خولەکە دەکەن.
کۆمەڵەی مانەوە: 10 یانەی کۆتایی ریزبەندی (لە 11 تاوهكو 20) لە کۆمەڵەیەکی دیکەدا یاری دەکەن بۆ ئەوەی لە دابەزین رزگاریان بێت.
بەپێی سەرچاوەکەی یاریگا، زۆرینەی یانەکان مەیلیان بۆ بژاردەی دووەم (دابەشکردن دوای قۆناخی یەکەم) هەیە، چونکە بژاردەی فشار مەترسی پێکان و ماندووبوونی زۆری لێ دەکرێت. چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا بڕیاری کۆتایی رابگەیەنرێت.


