Loading...
کوردستان

هۆشداریەکی تووند لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بۆ سەرجەم یانەکان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداری سەرجەم یانەکانی خولەکانی کوردستان دەکاتەوە کەوا هیچ یانەیەک لەسەر ناوبژیوانی یارییەکان رەخنە نەگرێت.

شەممە ( 27ـی دیسێمبەری 2025 ) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە بۆ لەمەودوا هیچ یانەیەک نابێ دوای یارییەکان لێدوان لەسەر ناوبژیوانان بدەن یاخود رەخنە لە ئاستی ناوبژیوانەکان بگرن، بە پێچەوانەوە تووشی سزای تووند دەبن.

هەر لەم کۆبوونەوەیە بڕیاردرا دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولی نایابی کوردستان و خولی پلە یەکی کوردستان لە نێوان 10 _ 1 _ 2026 تاوەکو 20 _ 1 _ 2026 دەبێت.

سەرجەم بریار و راسپاردەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان؛

1- کردنەوەی خولی راهێنەرانی گۆڵپاڕێزان ئاستی (C) کوردستان، بۆ راهێنەری گۆڵپارێزانی خولەکانی کوردستان :
أ- خولەکە لە ڕۆژانی (12 تا 15 -1- 2026) بەڕێوەدەچێت.
ب- تایبەتە بە یانەکانی خولەکانی کوردستان ( مەرجە گۆڵپارێز بێت یان راهێنەری گۆڵپارێزان ، ئەوانەی بر بڕوانەم ) هەر یانەیەک بۆی هەیە بە نووسراوی فەرمی ( یەک ناو) ڕەوانەی ئەم ئیمڵە بکات . [email protected].
ج- کۆتا رۆژ بۆ ناردنی ناوەکان 5-1-2026 .

2- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی کوردستان و عێڕاق ، لە ڕۆژانی (16و17- 1-2026).

3- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیارانی خولەکانی کوردستان لە رۆژی (18-1-2026) .

4-بە مەبەستی پاراستنی گیانی وەرزشی و ڕێکخستنی کاروباری خولەکان، ئاگاداری سەرجەم یانەکانی خولەکانی کوردستان دەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە (یاریزانان، ڕاهێنەران، سەرپەرشتیاران و دەستەی کارگێڕی) نەدرێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، یان لە ڕێگەی پێگە و ئەکاونتە تایبەتەکانی خۆیان لە سۆشیاڵ میدیا، لێدوان و ڕەخنە لەسەر ئاست و بڕیارەکانی ناوبژیوانان بدەن. هەر کەسێک پابەند نەبێت، خۆی و یانەکەشی ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە. یانەکان دەتوانن تەنها بە نووسراوی فەرمی، گلەیی و تێبینییەکانیان لەسەر ڕووداوەکان ڕەوانەی ئیمێڵی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی کورستان ([email protected]) بکەن .

5- ئاگاداری سەرجەم یانەکانی خولەکانی ( نایاب و پلە یەک) ـــی کوردستان دەکەینەوە، کە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بۆ وەرزی زستانە بە ڕووی یانەکاندا دەکرێتەوە. ماوەی گواستنەوەکە لە ڕێکەوتی 2026/1/10 دەستپێدەکات و تا ڕێکەوتی 2026/1/20 بەردەوام دەبێت. داوا لە یانەکان دەکەین لەو ماوە دیاریکراوەدا سەرجەم کارەکانیان بۆ گواستنەوە و تۆمارکردنی یاریزانان ئەنجام بدەن، چونکە دوای ئەو بەروارە بە هیچ شێوەیەک سیستەمی گواستنەوە ڕێگە بە تۆمارکردنی یاریزانی نوێ نادات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button