
یاریگا –
کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان بریکاری کارەکانی محەمەد سەڵاح و بەڕێوبەرانی فەنەرباچێ بەڕێوەچوو و بریکارەکەی وەڵام کۆتایی دایەوە.
رۆژنامە تورکیەکان،بانگەشەی ئەوە دەکەن، بەڕیوبەرانی فەنەرباچێ رۆژی دووشەممەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لەگەڵ رامی عەباس، بریکاری هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول کردووە و باسیان لە ئەگەری گواستنەوەی سەڵاح بۆ خولی سوپەری تورکیا کردووە.
🔴🇹🇷 Fenerbahce have reportedly enquired into signing Mo Salah, and his agent, Ramy Abbas Issa, has revealed only two outcomes are in play to end the saga #LFC
Full story 👇https://t.co/CzO0Mh4VO9
— TEAMtalk (@TEAMtalk) December 27, 2025
بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە بۆ هاندەرانی فەنەرباچێ ئەوەیە کە عەباس لەم دیدارەدا گواستنەوەی سەڵاحی بۆ ئەستەنبوڵ رەتکردەوەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە بژاردەی تورکیا لە پلانەکانی ئەواندا نییە. رۆژنامەی سەباح لە زاری بریکاری سەڵاحەوە نووسیویەتی:
یان لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە یان دەچێتە سعودیە.
لە کۆتایی وەرزی رابردوو سەڵاح گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول تا هاوینی 2027 درێژ کردەوە، بەڵام داهاتووی درێژخایەنی ئەو هێشتا نادیارە.
سەڵاح ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە. بردنەوەی بە ئەنجامی 1-0 لە ئەفریقای باشوور کە شەوی رابردوو بە لێدانی سزای سەڵاح مسۆگەر کرا، زوو زوو سەرکەوتنی میسری بۆ قۆناخی 16 مسۆگەر کرد، لەئەگەری گەیشتنیان بۆ یاری کۆتایی، ئەوا سەڵاح لە کۆتایی مانگی یەکدا دەگەڕێتەوە لیڤەرپوول و چارەنووسی یەکلایی دەکاتەوە.



